دژی بۆمبارانەکانی تورکیا، باشوور رێپێوانی کرد
لە شاری سلێمانی له دژی بۆردوومانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆسه‌ر خاکی با‌شوری کوردستان، ڕێپێوانێکی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامدرا.
کاتژمێر 8:30 خوله‌کی شه‌وی ڕابردوو له‌شاری سلێمانی به ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گه‌نجی تێکۆشه‌ری کوردستان، ڕپێپێوانێکی جه‌ماوه‌ریی به‌هه‌ڵگرتی مه‌شخه‌ڵ له‌شه‌قامی سالم تا به‌رده‌م باخی گشتی ئه‌نجامدرا.
له ڕێپێوانه‌که‌دا چه‌ندین دروشمی وه‌ک “بێده‌نگی به‌رامبه‌ر تۆپباران سه‌رشۆڕییه بۆ دوژمنان”، “شه‌هید فه‌رمانی داوه کاتی خیانه‌ت نه‌ماوه” و “باکور باشوور ڕۆژهه‌ڵات یه‌ک ئامانج و یه‌ک خه‌بات” ده‌وترانه‌وه.
له به‌یاننامه‌ی خەڵکانی نارازی دا هاتبوو:” ئه‌م چالاکییه‌ی ئێمه له دژی ئه‌و کاره نامرۆڤانه و نا شارستانییه‌یه که ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌رامبه‌ر به سنور و چیا و گونده‌کانی کوردستان به‌تایبه‌ت بناری قه‌ندیل و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن که ئه‌ویش بۆردومان کردنیانه، بۆیه ئێمه زۆر به‌توندی ئه‌وکاره چه‌په‌ڵه شه‌رمه‌زار و رسوا ده‌که‌ین”.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌به‌وه‌ش کرابوو:” ئه‌م کاره نامرۆڤانه‌یه که ده‌وڵه‌ی تورکیا ئه‌نجامی ده‌دات به‌ته‌نها هه‌رخۆی نییه، به‌ڵکو کەسان و لایەنی هاوبه‌شی هەیە که ئه‌م کرداره هاوبه‌شه ده‌چێته چوارچێوه‌ی دژایەتی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گەلی کوردستان”.
له‌درێژه‌ی به‌یاننامه هاوبه‌شه‌که‌دا، ئه‌وه‌ش هاتبوو:” جێگا‌ی داخه، که حزبه‌کان و سه‌رکرده سیاسییه‌کانی با‌شوری کوردستان هیچ هه‌ڵوێستێکیان نییه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کرداره‌دا که ده‌بێته هۆی شێواندنی سروشتی با‌شوری کوردستان و ده‌ربه‌ده‌ر کردنی خه‌ڵکی بناری قه‌ندیل”.
خەڵکانی نارازی رایانگەیاند : “ئه‌گه‌ر ئه‌م هێرشانه به‌رده‌وامبن ئێمه هه‌ڵوێستی توند ترمان ده‌بێت”.
ئاماژەیان دا : ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌ر ته‌واوی گه‌لی کورد ده‌یبینین، حکومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌گه‌ر حکومه‌ته با هه‌ڵوێستی هه‌بێت و ڕژێمی تورکیا بووه‌ستێنێت له‌و هێرشانه‌ی بۆ سه‌ر خاکی با‌شوری کوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشانه هه‌ر به‌رده‌وام بن ئێمه هه‌ڵوێستی توندتر مان ده‌بێت”.