دانا قوربانی گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە

ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی، دانا قوربانی خەڵکی کامێران، گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە سنە.

بەپێی هەواڵەکە، بریاری مانگێک گرتن بۆ ئەم لاوی ۱۹ ساڵان دەرچووە.
شایانی باسە کە، یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی  کوردی، دانا قوربانی کوڕی ئەسعەد و خەڵکی کامێران و  برازای حەیدەر قوربانی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران  لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا بوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *