کامێران؛ بەردەوامی نادیاربوونی چارەنووسی ڕامین محەمەدی و محەمەد دەشتی پاش دوو حەتوو دسەبەسەری

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکانی ناوەندی هەواڵنێری KMMK، چارەنووسی دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی ئەلەک سەر بە کامێران بە ناوگەلی ڕامین محەمەدی و محەمەد دەشتی پاش ئەوەی ڕۆژی ۱۹ خەزەڵوەری ۲۷۲۵ـی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بە بێ نواندی حوکمی داوەر دەستبەسەر کرابوون، بە شێوە هەڵپەسێدراو ماوەتەوە.

پاش تێپەڕبوونی پتر لە ۱۵ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەری هەڕەمەکی ئەم دوو هاوڵاتییە هێشتا لە سەرەکیترین مافە یاساییەکانیان کە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها دیداری بنەماڵاکانیانە، بێ بەشکراون.

جێگای ئاماژەیە، تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەم دوو هاوڵاتییە، شوێنی ڕاگرتنیان و ئەو تۆمەتانەی بۆیان هەڵبەستراوە، زانییاریەک لەبەردەست نییە.

م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *