جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی هاوڵاتییەکی بەهایی لەسنە

kmmk:
زەبیح الڵە ڕەئوفی هاوڵاتی ۷۰ساڵ تەمەنی کوردی بەهایی کە پێشتر بەهۆی بەدواداچوونی تێکدانی گۆڕستانی بەهاییەکان دەسبەسەر کرابوو ،بۆ جێبەێکردنی حوکمی ساڵێک زیندان ڕادەستی زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو پاش ماوەیەک لێپرسینەوە و ئەشکەنجە لەئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەی کاتی بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.ساڵێک زیندانی تەعزیری وساڵێکیش دوور خستنەوەی لەشوێنی ژیانی خۆی حوکمی بەسەردا سەپێنرا.

جێگەی باسە هاوڵاتیانی بەهایی و یارسان ودیکەی ئایین وئایین زاکانی ئێران وبەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر گوشاری گرانی حکوومەت دان و بەهۆڤانەترین شێوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێ و وەکوو هاوڵاتی پلە دوویەم دێنە هەژامار و هەرچەشنە چالاکی و خەباتێکیان لێزەوت دەکرێ و تائاستێکە لەهیچ کام لە؟دام ودەزگا حکوومییەکان وەکوو هاوڵاتییەک ڕێگریان لێ دەکرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان