جیا لە شەڕ و کۆمەڵکووژی کوردان، دەوڵەتی تورک ماڵی کوردان داگیر دەکات

دوابەدوایی قوڵ بوونەوەی شەڕ و داگیرکاری تورکیا دژ بە گەلی کورد لە باکووری کوردستان، حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری داوە ماڵ و خانووی خەڵک داگیر بکات.

بە پێی هەواڵێک کە ناوەندی نوچەی (KNN) بڵاوی کردۆتەوە، حكومه‌تی‌ توركیا بڕیاریداوه‌، دزیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار خانوو و موڵكی‌ هاوڵاتییان لە باکووری کوردستان داگیر بکات ، ژووری‌ پارێزه‌رانی‌ ئامه‌دیش داوای‌ ڕاگرتنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ ده‌كات.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ توركیا، له‌ناوچه‌كانی‌ سوور و نسێبین‌، گه‌ڤه‌ر و جزیره‌ی‌ باكووری‌ كوردستان، بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتوچۆو ئۆپه‌راسیۆنی‌ ده‌ستپێكرد، له‌ ئێستادا لیژنه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌، بڕیاری‌ ئیستیملاككردنی‌ موڵكی‌ هاوڵاتییان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ده‌ركردوه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌ناوچه‌ی‌ سووری‌ ئامه‌د، شه‌ش هه‌زارو 300 موڵك كه‌ موڵكی‌ شاره‌وانیشیان تێدایه‌، بڕیاره‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ریشدا، ژوری‌ پارێزه‌رانی‌ ئامه‌د، داوای‌ له‌ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ ڕاوێژكاری‌ توركیا كردوه‌، بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌كه‌ن‌و ده‌بێت دۆسیه‌ی‌ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ دادگا بكرێته‌وه‌. ڕاجی‌ بیلیجی‌، سه‌رۆكی‌ لقی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ ئامه‌دیش وتویه‌تی‌”حكومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی‌ داگیركردنی‌ موڵك‌و ماڵی‌ هه‌وڵاتیانه‌وه‌، هه‌موو شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی‌ ئامه‌د له‌ناو ببات”. هاوكات، نورسه‌ل ئای‌ دۆغان په‌رله‌مانتاری‌ هه‌ده‌په‌ ڕایگه‌یاند: چۆن ڕێكخراوی‌ (یونسكۆ) له‌سه‌ر شاری‌ ته‌دموری‌ سوریا هاته‌ ده‌نگ، ده‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌ی‌ سوری-ش بێته‌ ده‌نگ.

هه‌ردوو هاوسه‌رۆكانی‌ شاره‌وانی‌ ئامه‌دیش ده‌ڵێن: بۆ ڕێگریكردن له‌ بڕیاره‌كه‌، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ ڕێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ ئه‌وشاره‌ كۆببنه‌وه‌.

قەدەخەی هاتووچۆ، بۆمبارانی شارەکان، کوشتنی هاوڵاتیانی سڤیل، وێران کردنی ئاسەوارە مێژوویەکان وهتد پێشێلکاری ئاشکرای مافی حەوانەوە و ژیانی بێ مەترسیە کە دەوڵەتی تورکیا دژ بە گەلی کورد ئەنجامیان دەدات.

بە پێی بڕگە ماف مرۆڤیەکان، یاسایی شەر و تەواوی ئەو پرینسیپانەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ژیانی ئاشتیانەوە و رێزگرتن لە مرۆڤایەتی دەری کردوون، دەوڵەتی تورکیا تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.