داعش 40 هاوڵاتی مەدەنی لەشاری باب کوشتووەو تەرمەکانیشیانی سوتاندووە

داعش 40 هاوڵاتی مەدەنی لەشاری باب کوشتووەو تەرمەکانیشیانی سوتاندووە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەوڵەتی ئیسلامی عێراق وشام (داعش) لە ناوچەی باب ڕۆژئاوای کوردستان 40 هاوڵاتی کوردی تیرباران کردووە و پاشان تەرمەکانیشی سوتاندوون.

بە پێی ڕاپۆڕتەکە ئەم گروپە تیرۆریستییە لە ناوچەی “ئەلشەحبا”هەڵکەوتوو لە شاری باب دەستی بەم کۆمەڵکووژیە داوە.
ئەو کۆمەڵکووژیەی داعش لە شاری باب رۆژئاوایی کوردستان لە دۆخێکدا ڕوودەدات کە بە هەزاران کەس لە هاوڵاتییانی ئەم ناوچەیە بەرەو کانتۆنی عەفرین هەڵهاتوون وهەر ئەوانیشە داوای یارمەتی وبەهانا چوونیان لە هێزەکانی سوریای دێموکڕاتیک (QSD) کردووە ودەڵێن هێشتێ تاقمێکی زۆر لەهاوڵاتیان لە دەستی داعشدا ماونەتەوە.
(ع.س) یەک لە وکەسانەی توانیویە لەدەستی داعش هەڵبێت وبگاتە کانتۆنی عەفرین وەک شایەتحاڵێک باس لە جینایەتەکانی داعش دەکات ودەڵێ: 20ڕۆژی بەرێ گەمارۆی گوندەکەیان داین، 40 کەسیان لە گۆڕەپانی گوندەکە تیرباران کردو و پاشان ئاگریان تێبەردان، گوندەکەیان خاپوورکرد وئیزنی دەرچوونیشیان پێ نەداین وئەوانەی نەیانتوانی خۆدەربازبکەن لە دەستی داعش دان کە زۆربەیان ژن ومنداڵن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان