بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی کردوە بە تۆپبارانی ناوچە شاخاویەکا
بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی کردوە بە تۆپبارانی ناوچە شاخاویەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاوکات چەندین ناوچەی سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستانیشی بۆمباران کردوە.
دوابەدوایی تێکهەڵچوونە نوێکن، کە تێیدا هێزە کوردستانیەکان لە ناوخۆیی رۆژهەڵاتی کوردستان تووش هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دەبن و هێزەکانی سوپای ئێران هێرشیان دەکەنە سەر، شەر دێتە ئاراوە، لە ئاکامی ئەو شەرە دا چەندین چەکداری سوپای ئێران دەکووژرێن، هەر لەو شەرانەدا چەندین پێشمەرگەی کوردستان گیانیان بەخت دەکەن.
جێی ئاماژەیە کە پێشمەرگە گیانبەخت کراوەکان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران(PDKI)ن کە لە تێکهەڵچوونێکی نابەرابەر گیانیان بەخت دەکەن.
جێی ئاماژەیە پێش ئەو تێکهەڵچوونانە، لە ئاکامی داو و کەمین نانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران چوار گەریلای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(PJAK) گیانیان بەخت دەکەن.
هەروەها دوێنێ لە هەرێمەکانی سەر بە مەهاباد و سەوڵاوا لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوبارە شەر دێتە ئاراوە و پێشمەرگەیێکی تری کوردستان گیانی بەخت دەکات.
بە پێی هەواڵەکان تۆپخانەكانی ئێران ناوچەی دۆڵ ئاڵان لە دەوروبەری حاجی ئۆمەران و سنووری شارەدێی سیدەكان و ناوچەكانی بەربزین و گوندی كەتینە
بۆردومان دەكەن و بەم ھۆیەوە ئەمرۆ 2 منداڵی تەمەن نێوان 7 بۆ 8 ساڵ بریندار بوون و خەڵکی چەند گوند ناچار بوون گوندەکانیان چۆڵ کەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان