ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆخیکی هەڵاواردنی دژوار بەسەریاندا سەپاوە.کە زۆربەیان سەرچاوە لە یاسا،کلتوور وکۆمەڵگای پیاو سالار دەگرن.ژنانی کرێکار کەمترین مووچە لە پێناو کارە دژوارەکان ودرێژخایەنەکان دەگرن وئەوان زۆرتر لە پیاوان ئەکەری دەر کردنیان لە کارەکانیان هەیە.
رێژەی بێکاری ژنان بەپێی ئامارەکانی مەرکەزی ئاماری ئێران لە ۳۳لە سەد لە ساڵی ۸٤هەتاوی بۆ ٤۳لەسەد لە ساڵی۹٠ بەرز بووەتەوە کە بە پێی وتراوی زۆربەی کارناسان و کاربەدەستانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم رێژەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر زیاترە.
بەپێی داب ونەریت و هەڵسەنگاندنە ئیسلامیەکان و دەوڵەتی ئێران ژنە کرێکارەکان زۆرتر کارگەلێ وەک خاوێن کرنەوەو وهتد..یان پێ دەسپێردرێت.دۆخی کاری ژنانی کرێکار زۆر دژوار ولە زۆربەی کات دا تەنانەت بە پێچەوانەی یاساکانی کۆماری ئیسلامیە.یاساکانی کار بۆ ژنانی کرێکار هیچ تەزمینێکی بۆ جێ بە جێ کردن نییە.لە حاڵێک دا ئەم یاساگەلە کەم وکووڕی زۆریان هەیە دوورن لە ستانداردە جیهانیەکان
زۆربەی خاوەن کارەکان بە تایبەت لە بەشی ئەهلی هیچ گرنگیەک بەم یاساگەلە نادەن.بە لە بەر چاو گرتنی ئەوەی کە زۆربەی ژنان لە بەشی ئەهلی کار دەکەن هیچ ئەگەرێکی دەست ڕاگەیشتنیان بە مافە ڕەوا کانیان نییە.
بە پێی مادە۷۵یاساکانی کار ژنان،ژنا لە ئەنجام دانی کارە مەترسی دارەکان، هەڵگرتنی باری زیاتر لە ڕادە بە بێ یارمەتی کرتن لە ئامێرە بار هەڵگرەکان مەنع کراون،بەڵام لە زۆربەی کات ئەم یاسا پشت گوێ دەخرێت.بۆ نموونە سەبارەت بەو ژنە کرێکارانەی کە بەماوەی زۆر خەریک خاوێن کردنەوەی قادرمەو شوینە گشتیەکانن ولە مادە خاوێن کەرە وە کیمیاییەکان کەڵک وەر دەگرن ئەگەری تووش بوونیان بە نە خۆشینی سیەکانەوە هەیە.سەعاتی کاری لەم بەشانەدا زۆر زۆرترە لە بەشەکانی دیکە.بە دەیان جار بینراوە ژنان لە گەراجەکاندا لە بەر بێ جیگەیی لەبەر ئاودەسەکاندا دەنوون یان بۆئەوەی بگەن بە بەشی دوایی کارەکانیان دا.
لەمادەی۷٦هەمان یاسا دەڵێت:ژنان ئیزنی۹٠رۆژەیان لەکاتی منداڵ بوونیان هەیە کە ئەم ماوە بە کار بۆیان دێیە حیساب ودەبێت مووچەی ئەم ماوەیان بە بێ نوقسان بدرێت.بەڵام دەبینرێت خاوەن کارەکان ئەو ژنانەی کە منداڵی چکۆلەیان هەیەناگرنە خۆ یان کە دەزانن ژنێک سکی هەیە لە کار دووری دەخەنەوە. بۆ ژنان هیچ تەزمینێکی کار هەبوونی نییە.
هەر وەها لە مادەی ۷۸هەمان یاسا خاوەن کار دەبێت لە نێوان هەر ۳ کاتژمێر کار نیو کاتژمێر دابین بکات بۆ ئەو ژنانەی کە منداڵی شیرە خۆریان هەیە کە شیربدەن بە منداڵەکانیان و ئەم نیو کاتژمێرە بە کار ناو زەت بکرێت بۆیان.هەر وەها خاوەن کار دەبێت جێگایەک دابین بکەن بۆ ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە یارمەتی دایکیان هەیە بەڵام دەبینرێت لە شوێنە ئەهلی وحکوومیەکاندا هیچ ئیمکانێک بۆ منداڵان لە شوێنی کاری داکیان دەست نیشان نەکراوە
بە پێی یاساکانی کار لە ئێران لە کارگەگەلێک کە کەمتر لە ۱٠ کەس کار دەکەن ناچنە بازنەی یاساکانی کارەوە لە حاڵیک دا زۆربەی ژنە کرێکارەکان لەم کارگە گەلە کار دەکەن،یانێ هیچ بیمە یان خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی نایان گرێتەوە
لە لایەکەوە مووچەی ژنانی کرێکار زۆر کەمترە لە مووچەی پیاوان ئەمە لە.حاڵێک دایە کە زۆربەی ژنانی کرێکار سەر پەرشتی بنەماڵەن وزۆربەیان خێزاندارن.سەبارەت نەم دۆخە م.ا بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەڵێت:من لە کارگەی کێک کار دەکەم، بەهۆی ئەوەی کە کارگەکە لە دەرەوەی شارە وبۆ ئەوەی بگەم بە سرویسی گەیاندنمان بۆ سەر کار کاتژمێر ۵بەیانی بەڕێ دەکەوم وتا ٦ئیوارە کار دەکەم، بیمەم نییە و ناچارم منداڵەکانم هەر رۆژەو لە لای کەسێک دا بنێم چون پارەی ئەوەم.نییە منداڵەکانم بنێرمە دایەنگا.کاتێک کە دەگەڕیمەوە ماڵ تازە کارەکانم دەست پێ دەکات لە خاوێن کردنەوەی ناو ماڵ تا خواردن درووست کردن.مووچەکەم زۆر کەمەو ئەگەر ناڕەزایەتی دەربڕم دەڵێن دەتوانیت بڕۆیت ئەوەی زۆرە کرێکارە
توند وتیژی،هەڵاواردن و نەبوونی ئەمنیەتی کار لە شوێن کارەکان زۆربەی ژنانی کرێکاری گرتووەتەوە.ئەم دۆخە بۆ ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر دژوارترە.بە هۆی نەخوێندەواری،باری ئابووری نالەبار، نەنوونی ئیمکانات وهەڵاواردنی نەتەوەیی لەوان زۆریر ستەم دەچێت.
لەم نێوەدا زۆرێ لە ژنان ناچارن کە کۆڵبەری بکەن،کە رۆژانەه لە لایەن هێزە ئەمنی وئینتزامیەکانەوە ستەم ئازاری زۆر دەچێژن بۆ هەموان ڕوون کە ژنان لەم بوارەدا زۆرتر لە پیاوان تووشی چەرمەسەری دەبن.
هەر لەم بارەوە دەتوانین ئاماژە بە ژنانی گوند نشین بکەین کە ئاژەڵ داری یان وەرزێڕی دەکەن بۆ کاری قورسی ئاژەڵ داری و وەرزێڕی و کار لە.ماڵەوە هیچ مووچەیەک ناگرن،ئەمانە کرێکاری بێ مووچەن کە بە درێژایی چەندین کاتژمێر کاری قورس دەکەن
چێ کردنی ئەکیەتی کرێکاری سەربەخۆ لە ئێران قەدەغەیە یان بە گوشاری دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چالاکیەکانیان بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرگری دەکرێت.چالاکانی بواری کرێکاری بەهۆی دەر بڕینی چکۆلەترین ناڕەزایەتیەک قۆڵ پێج دەکرێن و بە تۆمەتی هەوڵ بۆ شێواندنی باری ئاسایی وڵات دەست بەسەر و سزای قورسیان بەسەر دا دەسەپێت.لە یەکیەتی کرێکارە دەوڵەتیەکانیش دا زۆربەیان پیاون کە دەتوانین بڵێین ژنانی کرێکار پشت گوێ خراو ترین چینی کۆمەڵگان کە دەنگیان زۆرکەم یان هەر هیچکات نابیسترێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە تیشک خستنە سەر جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ کە لەمادەی۲ دەڵێت:هەموو کەسێک بە بێ جیاوازی لە لایەن ،نەتەوە،ڕەنگ،ئایین،شوێنی لە دایک بوون ،زمان، باری ئابووری،ڕوانگەی سیاسی یان هەر ناوەڕیکی کە، پێگە وداواکاری کۆمەڵایەتی،و ڕەگەز هەموو ئەم مافانەی ئەم چاڕنامەیە هەیە.
سەرەڕای ئەوەلەنێوان مرۆڤەکان بەپێی پێگەی سیاسی،بازنەی دادوەری ودۆخی نێونەیەوەی نیشتمان یان هەر وڵاتێک کە ئەو مرۆڤە هی ئەوێیە ئێستا ئەگەر وڵاتەکەی داگیرکراو یان سەر بەخۆ یان فیدراڵ یان هەر چەشنە دۆخێکی بەڕێوەبەری بێت هیچ جیاوازیەک نییە.
بەهەمان شێوە لە مادەی۲۳هەرکەسێک بۆی هەیە کاری بکات وبۆخۆی کارێک دەست نیشان بکات مافی هەڵبژاردنی کار لە دۆخێکی یەکسان دا بۆ ژەمووان هەیە دەبێت لە دۆخی بێکاری یارمەتی درێت و لە پێناو کارێکی یەکسان مووچەیەکی یەکسان بگرێت.
هەر وەها هەر کەس کار دەکات شایانی وەرگرتنی پاداشت وباشتری کردنی دۆخی خۆی وبنەماڵەکەیەتی بە شێوەیەک کە هاو سەنگ بێت لەگەل کەرامەت وکەسایەتی مرۆڤانەدا وئەگەر پێویستی بوو پشتگری کۆمەڵگایی بکرێت.و هەموو کەس مافی ئەوەی هەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی سەندیکای پیشەیی رێ بخات یان پەیوەست بێت بە سەندیکا پیشەییەکانەوە. ومادەی۲٤ هەر کەس مافی وەرگرتنی ئیزنی ئیسراحەت و وەرگرتنی پشووی دیاری کراو بە مووچەوە مافی هەموانە
لەمادە۲۵دەڵێت:هەمووکەسێک شایەنی ژیانێکی ئاسوودە بەپێی ستانداردەکان بۆ تەندروستی خۆی وبنەماڵەکەی لەوانەی دابین کردنی خۆراک،شوێنی ژیان ،خانوو،پۆشاک،چاودێری پزیشکی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیە.هەروەها مافی ئەوەی هەیە لەکاتی بێکاری،بێوەژن یان پیاو بوون،نەخۆشین،کەم ئەندامی،بەساڵاچوون، پشتگری کۆمەڵگایی بۆ بکرێت،هەروەها ژنان لەکاتی منداڵ بوون و منداڵان لە کاتی منداڵی دا شایەنی چاودێری وپێ راگەیشتنی تایبەتن.هەموو منداڵێک سەرەڕای ئەوەی کە بەهۆی هاوسەر گیری یان دەرەوەی پرۆسەی هاسەر گیری لە دایک بووە دەبێت بە بێ جیاوازی پشت گری کۆمەڵگاییان بۆ بکرێت.
دۆخی داسەپاو بەسەر ژنانی کرێکاری رۆژهەڵاتی کوردستان بە پێچەوانەی رێکەوت نامەی مافی مرۆڤ دەزانێت.
کۆمەلەئ مافت مرۆفی کوردستان


