پیرانشار لە مانگرتن دایە

بەپێی ئەو راپۆرتانەی رادەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە،دانیشتوانی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان بە نیشان دانی ناڕەزایی بە سیاسەتی” بیگرەو بەریدەی”دەوڵەتی ئیران لەم.ناوچەدا دووکان وبازاڕیان لە رۆژەکانی دوشەمە وسێ شەمە داخستووە ومانیان گرتووە.

دیاردەی  بیگرەو بەریدە،سیاسەتی دەوڵەتی ئیرانە سەبارەت بە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە بۆ کردنەوە وداخستنی خاڵە سنووریەکان بۆ کۆڵبەرانە.کە لەلایەن کاربەدەستانی ئێران ئەنجام دەدرێت کە هەندێ رۆژ هاتوو چۆ بۆ کۆڵبەران وکاسبکاران ئازادە وهەندێک جار بە چڕو پڕی گوشاری ئەمنی لە سەرە.

لە ماوەیەک لەمەو پێش دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیزنی هاتوو چۆ بۆ کۆڵبەران و ئەوانەی بژیوی ژیانیان لەم.سنوورانە دابین دەبێت گرتووە ودانیشتووانی ناوچەکە تووشی گرفت بوون بۆ کاسبی ونانی رۆژیان.

نموونەی ئەم ناوچەگەلە خاڵە سنووریەکانی پیرانشار وسەدەشتە.ئەو شارانەی کە زۆرتر لە ۲٠٠کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان لەگەڵ عێراق وهەرێمی باشووری کوردستان هەیە ویەک سنووری فەرمی و۲ سنووری نافەرمی بۆ کۆڵبەران لە خۆ دەگرێت

لە چەند ساڵ لەمەو پێش زۆرتر لە ٦۵لە سەدی هەناردە وهاوردەی پارێزگاکە لەم خاڵە سنووریانەوە دەکرا،کە لە ساڵی پێشوو ئەم رێژە گەیشتووەتە کەمترین ئاستی خۆی کە یەکێک لە هۆیەکانی ئەم بار ئەستەمیەیە کە جار نەجار سنوورەکان دادەخرێت و هاوڵاتیانی تووشی کێشە کردووە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵ نێری موکریان ساڵی پێشوو دەنگۆی قاچاخ کردنی پرتەقاڵی میسری،گوێز و هتد لە ناوچەکە بڵاو بووەوە.گرنگ ترین دیاردەی ئەم دەنگۆیە گەیاندنی قازانجێکی زۆر بۆ دەڵاڵەکان وفرۆشیارەکانی ناوچەکانی جگەلە دانیشتوانی کوردی ئەم دەڤەرەبوود.زۆرترین زیانیش ئاراستەی خەڵکی ناوچەکە بوو کە بوو بەهۆی داخستنی خاڵە سنووریەکان شێوەی هاوردە وبردە لەم خاڵانەوە گەیشتە کەمترین ئاست و سنوورەکان بەرەو چۆڵی ڕۆیشتن

لە حاڵێک دا کە پیرانشار یەکێک لە شارە پشت گۆی خراوەکان وپەراوێز خراوەکانە لە لایەن ئابووریەوە لەم.ناوچەیەدا.داهاتی خەڵکی دەڤەرەکەلە کاروباری سنوورەکانە،بە پێی ئامار زیاتر لە ۵٠٠٠دانیشتووی پیرانشار بە کۆڵبەری بژێوی ژیانیان دابین دەکەن ولە شاری سەردەشت یش نزیک بە ۳٠٠٠کەس هەمان کار دەکەن تائەوەی کە لە ساڵ پێش ئەم سەرچاوە بڕاو خاڵە سنووریەکان داخران

چەندین جار دانیشتن لەگەڵ وەزیری ئێران،پارێزگاری ورمێ،قایمام،نوێنەری ناوچەکە وکاربەدەستانی پەیوەندی دار کراو بەڵام ئەنجامێکی ئەرێنی نەبوو.تەنانەت دواهەمین جار بڕیار وا بوو لە رۆژەکانی سەری ساڵ دا بە ماوەی۲۱رۆژ سنوورەکان بکرێنەوە بەڵام تائێستا ئەوەش نەکراوە

لەم نێوەدا دوا چەندین مانگ چاوەڕوانی و بەدواچوونی نوێنەرەکان ،خاوەن پیشەو کاسبکاران و بازاڕیەکان پیرانشار لەهەڵ کاربەدەستانی قەزاکە و سۆزی دان ئەوان سەبارەت بە کردنەوەی یەک مانگەی خاڵە سنووریەکانی پیرانشار بەڵام بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی هەندێک لە خاڵە سنووریەکانی ۆارێزگاکانی سنە وکرماشان کرانەوە بەڵام بۆ ناوچەی پیرانشار تا ئێستا هیچ کارێک نەکراوە

سەبارەت بەم دۆخە بازاڕیان وتاجرەکانی ناوچەی پیرانشار بۆ ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بە بەردەوام بوونی دۆخەکە کە ماوەی۵مانگە ئەشیاکانیان لەو بەری سنوور ماوەتەوە تووشی زیانێکی فراوان بوون.رۆژەکانی یەک شەمە ودوو شەمە وبەیانی سێ شەمە ۷،٦،۵مانگی گوڵان دووکان و بازاڕیان لە بازاڕی مەزی سەبارەت بە بەردەوام بوونی سیاسەتی پێشووی کاربەدەستان هەمبەر بەم ناوچە داخستووە و وەک پێشتر پێ داگرن کە کاربەدەستان ئاوڕێکیان لێ بدەنەوە

داخستنی سنوورەکان وخاڵەسنووریە کۆڵبەریەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرگری لە وەدەس هێنانی بژێوی ژیان خەڵک زیانێکی قورس  دەدات لە هاوڵاتیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە قەرەبوو کردنەوەی ئەستەمە

لە حاڵیک دا کە ۱٠هەزار بنەماڵە بە کاری کۆڵبەری و کاسبی سەر سنوور خۆیان دەژیەنن ،بێ کار بوونی هاوڵاتیانی پیرانشارلەرۆژهەڵاتی کوردستان ونەبوونی ئیش و دەبێتە هۆی کۆچ کردنی زۆربەیان بۆ ناوچەکانی تر.

ئەم سیاسەتی ماڵ وێران کەریە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر بە دانیشتوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە پێچەوانەی جاڕنامەکانی مافی مرۆڤە

بۆیە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرجەم رێخراوەمافە مرۆڤیەکان وچالاکانی کرێکاری داوا دەکات لە هەمبەر سیاسەتی ماڵ وێران کەری کۆماری ئیسلامی ئێران بێ دەنگ نەبن و بە پشتگری لە کاسبکاران و بازاڕیەکان کاربەدەستان ناچار بکەن بەوەی سنوورەکان بکەنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان