جارێکی دیکە ئەفسانە بایزیدی چالاکی خوێندکاری کورد قۆڵ پێچ کرا
ئەفسانە بایزیدی چالاکی خوێندکاری کورد رۆژی پێنجەمی گوڵان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی نیوەی شەو بە هێرش بردنە سەر ماڵەکەی خۆی دەست بەسەر کراو راپێچیشوێنێکی نادیار یان کرد وتا ئێسیا لە چارە نوسی بێ ئاگان.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە،هێزە ئەمنیەکانی ئیتلاعات بە بێ ئیزنی یاسایی کوتاویانەتە سەر ماڵ ئەفسانە بایزیدی کە ناو برا داوای کردووە بۆ دەست بەسەر کردنی بەڵگەی پێویست نیشان بدەن بەڵام هێزەکانی ئیتلاعات بە زۆرەملی ناوبراویان دوای دەست بەسەرکردن لە گەڵ خۆیان دەبەن.لەکاتی قۆڵ پێچ کردنی ئەفسانە بایزیدی بە هۆی نیشاندانی توند وتیژی دایە ئامینە دایکی ئەفسانە توشی کێشەی دڵ دەبێت و دۆخی تێک دەچێت بەڵام بەرەنگاری مەئموورەکان دەبێتەوە سەبارەت بە دەست بەسەر کردنی کچەکەی.
جێگەی ئاماژەی ئەفسانە بایزیدی پێشتر لە ساڵی۱۳۹۲بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حزبە کوردیەکان دەستبەسەردەکرێت کە دواتر بەدانانی بارمتە ئازاد دەکرێت ولە دادگا دووساڵ زیندانی مەرج داری بەسەردا دەسەپێت.
هەروەها ناوبراو لە.ساڵی۱۳۹٤لە دادگای شۆڕشی ئیسلامی بە بەڕێوەبەری دادوەر جوادی کیا لە سەماوەزی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی ئێران وئیهانە بە رەهبەری ئێران ۲ساڵ زیندان ودوور خستنەوە بۆ گرتووخانەی شاری کرماشانی بەسەردە سەپێندرابوو.دادگای پێداچوونەوە ناوبراوی بە تێپەڕاندنی ۲ساڵ زیندان مەحکوم.کرد کە لە ۱۷بەفرانبار ئازاد بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان