ڕەش بگیری وقوڵبەسکردنی چالاکانی سیاسی و ڕۆژنامەوانی لەتورکیا
بەپێی ڕاپۆرت وسەرچاوەهەواڵگریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەباکوری کوردستان و وڵاتی تورکیا، تەوژمی دەسبەسەرکردنی چالاکانی سیاسی و ڕۆژنامەوانی، بەڕێژەیکی بەرچاو سەریهەڵداوەتەوە .
هەواڵەکان باس لەهەڵمەتێکی ترلەدەسبەسەرکردنی چالاکانی و ڕۆژنامەوانانی کوردلەلایەن حکومەت و دادگاکانی تورکیاوە دەکەن ،ئەم توندکردن وبەئەمنی کردنی وڵات ،لەدوای ئەوەوە پەرەی سەندوە کەچەند ڕۆژ لەمەوبەر دادگای تورکیا لەژێر کاریگەری حیزبی حاکمدا و بەپێی ئەو کودتایە کە بەسەر پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا لەلان حیزبی داد وگەشەپێدان ئەنجام درا ،زۆربەی پەرلمانتارانی هەدەپە کەوتنە بازنەی ئەم هەڵاواردن و کودتایەوە کە حوکمی ناڕەوا بەسەر سەلاحەدین دمێرتاش وزۆربەی پارلمانتارانی HDPدا داسەپاوە (دوجار زیندانی هەتاهەتایی و ٤٨٨ساڵ بەند).
ئەم نارەوایەتی و زۆرداریە بۆتە هۆیی ناڕەزایەتی شەقامی کوردی لەباکوری کوردستان وبەرهەڵست بونەوەی گەلی کورد و گشت ئازادی خوازان بەم بڕیار و کردەوانەی حیزبی AKPتێزی ئیمپراتوری عوسمانی نوێ بەسرکردایەتی ئوردوغان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- هەرەشە لە دوو گیراویی سیاسی کورد دەکرێ
- بەردەوامی تۆپبارانەکانی هەرێمی قەندیل و زاپ لە لایەن تورکیاوە