بەردەوامی تۆپبارانەکانی هەرێمی قەندیل و زاپ لە لایەن تورکیاوە

بەردەوامی تۆپبارانەکانی هەرێمی قەندیل و زاپ لە لایەن تورکیاوە
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،دوێنی و شەوی ڕابردو هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا،هەرێمی زاپ و هەرێمی قەندیل لەلایەن فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیاوە بۆردمان کراون .
بەپێی سەرچاوەی هەواڵەکە دوێنێ هەرێمی زاپ لەباشوری کوردستان لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردمان کراوەو و زیانێکی بەرچاو بەژینگەو ڕەز و باخی هاوڵاتیان لەو دەڤەرە گەیشتوە ،هەروەها دوێنێ کاتژمێر ۱۰:۳۰ شەو، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ،ناوچەی زارگەلێ سەر بە هەرێمی قەندلیان بۆردمان کردوە.لەژمارەی زەرەر و زیانەکان کە بەناوچەکە گەیەندراوە هەواڵێک ڕانەگەیەندراوە.
شایانی باسە لە دوای ئەو قڕ وقپی وبێدەنگییە بەردەوامەی کەحکومەتی هەرێمی کوردستان وعێراقیش بەو سنوور بەزاندن و ژێرپێنانەی سەروەری خاکی کوردستان لەلایەن تورکیاوە هەیانە، لەناڕەزایەتی دەربڕینێکی جەماوەریدا بەو دۆخە،چەند ڕۆژ بەرێ لەشاری سلێمانی ڕێپێوانێکی جەماوەری دژی هەبونی ئەو ڕەبایە و هێزە عەسکەریە نایاسایانەی ئەرتەشی تورکیا لەباشوری کوردستان وشکاندنی سەروەری خاکی کوردستان و بۆردمان کردنی ناوچە شاخاویەکان و گوندکانی بناری قەندیل و زاپ و بادینان لەلایەن تورکییەوە بەڕێ خرا و ئەم کردەوەی دەوڵەتی تورکیایان بەپێشل کردنی ئاشکرایی سەروەری خاکی کوردستان نرخاند.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان