بە هۆیی شەری نوێی تورکیا دژی باکووری کوردستان، یە میلیۆن کەس ئاوارە بوون
ئه‌ندامێکی گروپی کۆچ-ده‌ری ئامه‌د ئاشکرایده‌کات، که له‌ماوه‌ی ساڵێکدا و به‌هۆی شه‌ڕی دەوڵەتی تورکیا دژی باکوری کوردستان ملیۆنێک هاوڵاتی کۆچیانکردووه، به‌ڕێوبه‌ری رێکخراوی کۆچده‌ری ئه‌سته‌نبوڵ-یش ده‌ڵێت: دەوڵەت ده‌یه‌وێت کوردستان چۆڵبکات و له جێگه‌یان که‌سانی بیانی دابنێت.
پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی تورکیا له باکوری کوردستان بڕیاری شه‌ڕی ده‌رکرد، گه‌لی کوردیش له‌هه‌رێمه‌کانی خۆیان بڕیاری (خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری)یان راگه‌یاند، پاش ئه‌و بڕیاره‌ش حکومه‌تی تورکیا به‌چه‌کی قورس و کوشنده هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردان ده‌ستپێکرد و به‌وهۆیه‌شه‌وه به ملیۆنان کورد کۆچبه‌ر بوون.
ده‌رباره‌ی کۆچکردنی هاوڵاتیان و ئاماده‌کارییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی کلتور و کۆمه‌ڵایه‌تی پشتیوانی کۆچبه‌ران (کۆچ-ده‌ر)، سامی ئۆزگه‌ن، به‌ڕێوبه‌ری کۆچ-ده‌ری ئه‌سته‌نبوڵ و میرزا کۆرکماز، ئه‌ندامی کۆچ-ده‌ری ئامه‌د بۆ رۆژنیوز دوان و ئاشکرایانکرن که له‌ماوه‌ی ساڵێکدا و به‌هۆی شه‌ڕی ئاکه‌په‌وه له‌باکوری کوردستان ملیۆنێک هاوڵاتی کۆچیانکردووه.
میرزا کۆرکماز، ئه‌ندامی کۆچ-ده‌ری ئامه‌د ئەماژە دەدات که له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا رێژه‌ی کۆچبه‌ریی جارێکی تر به‌رز بۆته‌وه و وتی: پاش ئه‌و هێرشه هه‌وایی و زه‌مینییانه‌ی کرانه سه‌ر شاره کوردییه‌کان، ملیۆنێک هاوڵاتی له شوێن و جێگای خۆیان کۆچیانکردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێکدادان به‌رده‌وامی هه‌یه، کۆچکردنیش له‌ناوچه کوردییه‌کان به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌ندامی کۆچ-ده‌ری ئامه‌د تیشکی دەخاتە سه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و دەبێژێ : له‌کوردستان ده‌وڵه‌ت له‌ژێر ناوی (ئاسایشی هاوڵاتیان) به‌چه‌کی قورس و گران هێرشده‌کاته سه‌ر ناوچه کوردییه‌کان و زیانێکی زۆر گه‌وره‌یان به به‌و هه‌رێمانه گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها، وتی: هاوڵاتیان له ساڵی 90 دا له گونده‌کانه‌وه به‌ره‌و شار کۆچیان کردووه و ئێستاش جارێکی تر روبه‌ڕووی کۆچکردن ده‌بنه‌وه.
کۆرکماز باسی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که به‌زۆر کۆچیان پێکراوه دەکات و ئێژێ :”ده‌بێت هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی کۆچیان کردووه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاکی باوک و باپیرانیان، ده‌وڵه‌ت هه‌رچه‌ند هه‌رێمی ئێمه وێران بکات ئێمه جارێکی تر بنیاتی ده‌نێینه‌وه، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شوێنی خۆمان له‌په‌نا زوڵمه‌وه ناگرین، ئێمه هه‌میشه و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ یه‌کسانی و زوڵملێکراوانین”.
کاتی پشتیوانییه
کۆرکماز له‌کۆتایی قسه‌کانیدا بانگه‌وازی له سه‌رجه‌م رێکخراوه دیموکراتخواز و خاوه‌ن ویژدانه‌کانی کرد بۆ پشتیوانی گه‌لی باکور ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ک و پشتگیریی ئه‌ه‌و هه‌رێمانه بکه‌ن که که‌وتونه‌ته به‌ر هێرش و وێرانبوون.
سیاسه‌تی ساڵه‌کانی
90
هه‌روه‌ها سامی ئۆزگه‌ن، به‌ڕێوبه‌ری کۆچ-ده‌ر ئه‌سته‌نبوڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد، که پاش ئه‌وه‌ی ئاکه‌په و سه‌رۆک کۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خیانه‌تیان له قۆناغی چاره‌سه‌ریی کرد، له‌کوردستان شه‌ڕێکی تایبه‌تیان ده‌ستپێکرد.
ئۆزگان، وتیشی: پاش پێشێلکردنی قۆناغی چاره‌سه‌ریی گه‌لی کورد و خواسته‌کانیان بۆئه‌وه‌ی به ئازادی له‌هه‌رێمه‌کانی خۆیان ژیان به‌سه‌ربه‌رن، له‌سه‌ر داواکارییه‌کانی گه‌لی کورد ئاکه‌په به تانک و تۆپ وه‌ڵامی دایه‌وه.
راشیگه‌یاند: ئاکه‌په ده‌یه‌وێت وه‌ک ساڵه‌کانی 90 گوند و ناوچه و شار و شارۆچکه‌کانی کوردان چۆڵبکات و له جێگه‌یان که‌سانی بیانی دابنێت، له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه دووباره کۆچکردن ده‌ستیپێکردۆته‌وه و هه‌تا ئێستاش کۆچکردنی کوردان به‌رده‌وامه.