ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران حوکمی ٨ ساڵ زیندانی بۆ سیامەک داوودی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی گوندی دولەب سەر بە شاری سنە دەرکرد.
به پێی ئه م ڕاپۆرته، ئەم گەنجه تەمەن ٢٠ ساڵه به تۆمه تی پیلانگێڕی و هاوبەشی بۆ ئه نجامدانی تاوانی دژ به ئاسایشی نەتەوەیی سزادراوه و ئێستا دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگای تێهه ڵچوونەوه کراوه.
ر.خ


