بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەوڕۆ دووشەممە ۱۵ی خەزەڵوەر تاقمێک لەکرێکاران وفەرامانبەرانی شارەوانی سەوڵاوا بەنیشاندانی ناڕەزایەتی لەهەمبەر پێنەدانی ۷مانگ مووچەی پاشەکەوت و دووساڵ ونیوو زێدەکاری(اضافەکاری)، بەرانبەر بینای ناوەندی شارەوانی ئەم شارە گردبوونەوەی ناڕەزامەندی خۆیان گەیاندە گوێی بەرپرسانی پێوەندیدار.
کرێکاران وفەرمانبەرانی ناڕازی ڕایان گەیاند؛ ئێمە حەوت مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە و بۆبژێوی ژیان و کرێی خانوو کێشەمان بۆساز بووە.
یەکێک لەکرێکاران کەنەیویست ناوی ئاشــکرا ببێ بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوت: وەرزی سەرما پێگەیووە ومن هێشتا نەمتوانی بۆ ۵منداڵەکەم جلوبەرگ( پوشاک)ی زستانی دابین بکەم .
کێشەی ئابووری وپێنەدانی بەکاتی مووچەی کرێکاران وفەرمانبەرانی شارەوانییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە کێشەیەکی بەرچاو، کە تائەم چرکە ساتە بەرپرسانی پێوەندیدار بەوادە وبەڵێنی بۆش و ناڕاست هەوڵ دەدەن کە کرێکاران بێدەنگ بکەن و ئەوان ناچار بکەن لەکارەکانی شارەوانییەکان بەردەوام بن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


