برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی فایەق عەلیمحەممەدی لە خاڵی سنووری بسام لە سەرشیوی سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هۆشداری پێشوەختە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و فیشەک بەر پشتی شانی کەوتووە و برینداری کردووە.

لەهەواڵێکی دیکە هەر لەم پێوەندییە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بەناوی مەولوود بێشیر لە بەرزاییەکانی سنووری ناوچەی دڵاوان بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی سپای پاسداران کەوتووە و بریندار کراوە.

شیاوی باسە کە ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *