له‌گه‌ڕه‌کى شیخ مهقسودى شارى حه‌له‌ب کۆمەڵکووژیێکی نوێ ئه‌نجامدرا.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ کاتژمێر 03:00 گروپه ئۆپۆزسیۆنى سوریا له‌گه‌ره‌کى به‌نى زید و سه‌که‌ن ئهلشهبابى حه‌له‌ب به‌چه‌کى قورس و موشه‌ک هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌و گه‌ره‌که.
یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) راگەیەندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:” چەتەکانی ئۆپۆزسیۆنى سوریا له‌کاتى پارشێودا کۆمه‌ڵکوژیه‌کیان له‌گه‌ڕه‌کى شیخ مهقسودى شارى حه‌له‌ب ئه‌نجامداوە، له‌ئه‌نجامى ئەو هێرشەدا هەشت هاوڵاتى مه‌ده‌نى گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یانى دیکه‌ش برینداربوون “.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: چهتەکان بەدژواری ناوچەکە تۆپباران دەکەنە و ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.
بەپێی بەیاننامەکەی یەپەگە تا ئەم ساتانەش بۆردومانی گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسود بەردەوامە.