ناڕەزایی کرێکارانی شارەوانی کوزران

بە پێی هەواڵ گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕۆژی سێ‌شەممە۲۱بەفرانبار کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی کوزران سەر بە شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سازدانی کۆبونەوەیەکی ناڕەزایی داخوازی وەرگرتنی مووچەی دواکەوتویان بوون.

لە هەواڵەکەدا هاتوە کە مووچەی کرێکاران پتر لە پێنج مانگە نەدراوە و ئەمە لە کاتێکدایە کە مووچەی کرێکاران زۆر کەمە و تەنێ بشێکی چکۆلە لە بژێوی ژیانی کرێکاران دابین دەکات.

یەک لە کرێکارانی بەشدار لە کۆبوونەوەی ناڕەزایدا بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند ؛ کە ئێمە کرێکاران وەرزی و بە شێوەی ڕۆژانە لە بەشگەلی خزمەتگوزاری شارەوانیدا ئیش دەکەین کە ماڤی بیمە کردنیان پێمان نەداوە، چونکو شارەوانی پارەی بیمەکردنی ئێمە بە ئیدارەی بیمە نادات. هەروها ئەم کرێکارە کوتی کە بە هۆی مەزهبی جیاواز ئیمە بە شێوەی فەرمی (استخدام) ئیش و کارمان پێ نادرێت. و بە شێوەی کریکارانی وەرزی و ڕۆژانە هەر کات پێویستیان ببێت ، کارمان پێدەکەن و هەر جاڕێکیش دەبێت چەند مانگ ڕابوەستین و پاشان بتوانین ماڤ و مووچەی خۆمان وەربگرین.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە زۆرینەی دانیشتوانی کوزران باوەڕمەندی ئایینی یارسانن و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کوزران زۆرترین خەڵکی باوەڕداری یارسان لە خۆ دەگرێت. و باوەڕمەندانی ئایینی یارسان بە پێی جیاوازی ئایینیەوە ناتوانن لە ئیش و ئیدارە حکومیەکان بە شێوەی فەرمی ئیش بکەن و ئیستخدام ناکرێن ، و سیاسەتگەلی جیاوازی خوازانەی نەتەوەی، ئابوری، سیاسی و کەلتوری و فەرهنگی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە هەمبەر خەڵکی ئەم دەڤەرانە بوە بە هۆی ئاستنگی درووس کردن بۆ گەشەکردنی ئەم ناووچەگەلە. ڕێژەی تووش بوان بە مادە هۆش بەرەکان زۆرتر بوە و ڕێژەی بێکاری بە جۆرێکی لە ڕادەبەدەر زۆری کردوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان