راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له مانگی ئاپریلی ۲۰۱٩ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی هاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.
سێدارە
لەو مانگە دا ٩ هاووڵاتی بە تۆمەتگەلی جیاواز لەسێدارە دراون، هۆکار و تۆمەتی لەسێدارەدرانی ئەو هاووڵاتیانە، کوشتنی بە ئەنقەست راگەیاندراوە.
| تۆمەت | زیندان | ڕێکەوت | ناو |
| کوشتن | کرماشان | 18.4.2019 | هیدایەت مێحرابی |
| کوشتن | ئیلام | 18.4.2019 | ؟ |
| کوشتن | ئیلام | 18.4.2019 | ؟ |
| کوشتن | ئیلام | 18.4.2019 | ؟ |
| دزی بە چەک | ورمێ | 20.4.2019 | میلاد غەففارزادە |
| دزی بە چەک | ورمێ | 20.4.2019 | میلاد جاجوور |
| دزی بە چەک | ورمێ | 20.4.2019 | مەحەمەد عەلی ئەختەری |
| کوشتن | کرماشان | 22.4.2019 | جەعفەر حسێنی |
| کوشتن | سنە | 28.4.2019 | ئەحمەد ئێرانی |
گرتن و زیندان
لەو مانگە ش دا، هاووڵاتیان توشی گرتن بوونەوە و ١٢ کەس دەستبەسەر کراون، ئەوە جیا لەو کەسانەیە کە لە مانگەکانی پێشووتر دەستبەسەر کراون، ئەو هاووڵاتیانە، چالاکانی سیاسی، مەدەنی و ژینگەپارێزی کوردستانن کە بە تۆمەت گەلی نارەوا رەوانەی گرتوخانە کراون.
| شوێنی دەستبەسەرکران | ناو |
| ماکۆ | مەقبوولە سەکاوەند |
| مەرگەوەر | شاکر بێهروزی |
| قەرە گول | مەحەمەد ئەلیاسی |
| قەر گول | هیوا قوربانی ئەقدەم |
| قوچان | مەنسور فەرەج زادە |
| خۆی | تشوعەیب دەرویش زادە |
| مەهاباد | ئامانج خوسرەوی |
| شنۆ | ئاسۆ گەرمێنی |
| ورمێ | برایم سەدیقی هەمەدانی |
| ورمێ | سالار سەدیقی هەمەدانی |
| ورمێ | …. سەدیقی هەمەدانی کچی برایم |
| پاوە | سارا زەحمەتکێش |
کؤڵبەران
لەو مانگەش دا کۆمەڵیک کۆڵبەر لە رۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراو و بریندار کراون. لەم مانگە دا ٨ کۆڵبەر کوژراون و ٨ کۆڵبەریش بریندار بوون.
بریندارەکان
| هۆی برینداربوون | سەردەشت | ناو |
| تەقەی هێزە ئەمنیەکان | گوزله | رئوف سلێمانی |
| تەقەی هێزە ئەمنیەکان | گوره دی قطور | مەحەمەد |
| تەقەی هێزە ئەمنیەکان | نەغەده | مەجید جەلیل پور |
| تەقەی هێزە ئەمنیەکان | بانه | ئۆمید حەیدەری |
| تەقەی هێزە ئەمنیەکان | سۆمای برادۆستی ورمێ | غەریب تاجی |
| تەقەی هێزە ئەمنیەکان | بانه | شەمسەدین حاجیزاده |
| کەوتنە خوارەوە لە کێڤ | سەردەشت | فەردين ئەحمەدى |
| تەقەی هێزە ئەمنیەکان | سەردەشت | حامید |
کوژراوەکان
| تەقەی هێزە ئەمنیەکان | خۆی | بێهروز چتورزاده |
| تەقەی هێزە ئەمنیەکان | خ؛ى | بەهمن رەوشەنى |
| سەەرما | کانی ئەشکەوت | حسێن شەمع زاده |
| سەرما | شیناوێ | بەهمەن جەسوری |
| سەرما | موسالان سەردەشت | سیروان پەشەنگ |
| تەقەی هێزە ئەمنیەکان | بیجار-زەنجان | ئەفشین لۆتفی |
| تەقەی هێزە ئەمنیەکان | سەردەشت | تاهر درانگ |
| تەقەی هێزە ئەمنیەکان | بانه | کامران… |
خۆکووژی و کوشتن
لەو مانگە دا وەک مانگی پێشوو رێژەی خۆکووژی و کوشتنەکان لەسەرەوە بوو، ٩ کەس خۆیان کوشتووە کە ٧ کەسیان ژن و ٢ کەسیشیان پیاو بوون، هەر وەها ٣ کەس کوژراون کە ٢ کەس ژن و ١کەس پیاوە، هاوکات کەسێکیش گیانی لەدەست دراوە، بەڵام نەزانراوە کە کوژراوە یا خۆی کوشتووە.
خۆکووژی
| جیگا | ته من | ناو |
| گوندی گوگجلو | ٢٧ | ج.م |
| پاوه | ٢٢ | ش. قادری |
| سەردەشت | ٣١ | م. بەریاجی |
| سەردەشت | ١٩ | سیما مەلایی |
| مەریوان | ١٨ | دڵنیا رەحمانی |
| سنه | ١٦ | شەکیلا کەریمیان |
| بۆکان | ٣١ | پیاو، نەناسراو |
| مەريوان | ١٨ | سارا کەریمی |
| گوندی گوگجلو | ؟ | ن. مەعنەوی |
کوژراو
| جیگا | ته من | ناو |
| نۆروێژ | ؟ | ئەختەر ئەسعەد |
| دزڵی | ؟ | کۆسار وەیسی |
| قوروە | ٥٤ | م. ک |
مین
لەو مانگەش دا دو کەس بوونە قوربانی و گیانیان لەدەست داوە
| جیگا | ته من | ناو |
| مەریوان | ٥٠ | کەریم راستی |
| مەریوان | ٥٠ | مەحەمد ئیمانوێرد |
جیی ئاماژەیە کە جیا لەو بابەتانەی سەرێ، کۆمەڵیک کردەوەی دژە مرۆڤی تر لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە روویان داوە کە وەک داتا وئامار ناتوانرێ باس بکرێن. هەر لەو مانگەدا نارەزایەتی خەڵک، کرێکاران و هتد بەردەوام بووە، رێژەیەکی زۆری کرێکاران بێ موچەن و موچەکانیان نادرێت.
حکومەتی ئێران هەوڵی ملیتاریزەکردنی زیاتری رۆژهەڵاتی کوردستانی داوە و ژیانی لە خەلک سەندووە.
لە باکووری کوردستان رێژەیەکی زۆری سیاستمەدەران، ئەندامانی هەدەپە، کەسایەتی سیاسی، چالاکانی مەدەنی و سیاسی دەستبەسەر کراون و رەوانەی گرتوخانە کراون، ئەوە جیا لە بۆمبارانی رۆژانەی باکوور و باشووری کوردستان لە لایەن حکومەتی تورکیاوەیە، مانگرتنی گیراوانی سیاسی بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان درێژەی هەبوو، چەندین گیراوی سیاسی بە هۆیی مانگرتن لە خواردن گیانیان لەدەست داوە..
لە رۆژئاوای کوردستان، حکومەتی تورکیا لە رێگەی گروپە تێرۆریستەکانی چەندین تەقینەوەی لەناو خەڵک دا ئەنجام داوە و خەڵکانی زۆر بریندار بوون و گیانیان لەدەست داوە. لە عەفرین داگیرکاری بەردەوامە و تورکیا هەوڵی گۆرینی دیمۆگرافی ئەو ناوچە کوردستانیە دەدات، تورکیا هەڵ دەدات عەفرین داگیرکات و بیکاتە بەشێک لە تورکیا..
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


