دۆزینەوەی تەرمی کچێکی تەمەن پێنج ساڵ لە سونقۆری کوڵێایی سەر بە پارێزگای کرماشان

بە گوێرەی راپورتی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان :  دۆانیوەرۆی چۆارشەمە کچێکی تەمەن پێنج ساڵ بە ناوی حەنانە غەیاسی دانیشتووی شارەکی وەلیعەسری سونقۆری کوڵیایی بە هۆی نادیارەوە وون دەبێت و لە بەیانی رۆژی پێنج شەمە تەرمی ناوبراو لە شاری سونقۆر دەدۆزرێتەوە . تەرمی حەنانە لە ژێر پردی کەمەربەنی رێگای تازە ساز کراوی رۆژهەڵاتی شاری سەقز دەدۆزڕێتەوە و بە هۆی گۆمانێک کە خەڵکی خۆجێیی و شارۆمەندی نابراو دەڵێن کە حەنانە لە لایەن کەسانی نەناسراو دزرایە و دوایی کوشتویانە.

ئەمە لە حاڵێکدا ڕوودەدات کەکۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی 73 هەتاکوو ئیستا کۆنوانسیۆنی ماڤی منداڵانی واژۆ کردوە و لەم جارنامەیەدا هاتووە  بەرپرسایەتی گیانی و ئەمنێیەتی منداڵان لە سەر ئەستۆی دەوڵەتە. بەڵام هەمووی ئەرێنی و بەڵێنێکانی کۆماری ئێسلامی لە گەڵ واژۆی ئەم جارنامەی پێچەوانەیە ویەک ناگرن، بەم پێیە لە ساڵەکانی 92 پتر لە 2400 لێدانی جەستەیی منداڵان و ئەشکنجەی ئەوان بە ئەنجومەنی پشتگیری و پاڵپشتی منداڵان لە ئێران ئاگاداری دراوە، ڕێپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم جارنامە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو کۆنوانسیۆنی ماڤی منداڵان پێشێلکراوە و یەک ناگرن . ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێکخراوەی جیهانی منداڵان لە ساڵەکانی 95 بەراوردی کردووە کە پتر لە 71.4 لە سەد لە منداڵانی ئێرانی وە تایبەت کوردستانی لە بەینی 10 هەتاکو 14 ساڵ تەمەن، ئیش و کاری کرێکاری دەکەن .بە هۆی یاسای بنەڕەتی مادەی 1041 لە یاسای مەدەنی ئێران کە دەڵێت:  مارە بڕینی ئافرەتانی ژێری تەمەنی 13 ساڵ و کوڕی پیش لە تەمەنی 15 ساڵ بە هۆی ئیجازەی باوک یان دادگاە و مەحکەمە دەتوانێت بڕیار لە چاڕەنوسی ئەو مناڵە بدات. جۆرم و ئێعدامی منداڵانی تەمەن ژێر18 سالدا  کە لە یاسای سزادانی ئیسلامی باسی لە سەر نەکراوە و قازی خۆی دەتۆانێت بە بیر و هزری خۆی بڕیار بدا. بە مادەی 1210 یاسای مەدەنی و  کچانی پتر لە 9 ساڵ تەمەن وکوڕانی پتر لە 15 ساڵ تەمەن، بە ئاقڵ و باڵغ تێنە ئەژماراو، وەکو گەوەرە ساڵان و بە تەمەنان لە سەریان حوکم ڕەوایە.

منداڵ ئازاری و توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵان کە باوک و باوەگەورە وەکو سەرپەرشتیار و باوکی منداڵان دێنەئەژمارو منداڵان موڵکی ئەوان بە حیساب دەکرێن . یاسای بنەرەتی ئێران بۆ منداڵ ئازاری و توندوتیژی دژ بە منداڵان و بنامەڵەیان دوچاری کێشە دەبێت .هەر وه ها یاسای ئێران هیچ ماڤێکی بۆ منداڵان و منداڵ ئازاری پێناسە نەکردووە ،و لە یاسا و دەستوری بنەرەتی ئێران دانی پێ نەدراوە و هیچ ماڤێکی بۆ منداڵ لە کاتی منداڵ ئازاری پێناسە نەکردوە و توندوتیژی وەکو شتێکی گشتگیر باسی لێ کردووە .

بە هۆی مادەو بڕگەی 22 یاسای سزادانی ئیسلامی ،هاتووە کە ئەگەر باوک و باوەگەورە بەهەر هۆیەک منداڵێک لەو بنامەڵە بکوژن هیچ لێپرسینەوەیەکی قەزایی بۆوان نیە و دادگایی ناکرێن و تاوانێک بۆیان دان پێدانادرێت وتەنها دەتوانن بە دانانی بارمەتە و پوڵی خوێن و زیندانێکی کاتی نابراو محکوم بکردرێن، بەڵام لە هەمان شێوە دا دایک ئەگەر تاوان بکات سزای تاوانی بۆ رەچاو دەکرێت و دەبێ قەساس بکرێت، واتە ئەو تاوانە کە ئەنجامی داوە بەرامبەری ئەنجام بدڕێت.

ئەمە لەحاڵێکدا ڕو دەدات کە منداڵان بە هۆی بنەماڵە و نزیکانیان دەست درێژی دەکرێتە سەریان و ئەشکەنجە دەدرێن و دەکوژرێن و هیچ لێپرسینەوەیەک لەلایەن حکومەتەوە بۆ ئەوان ناکرێت.

کۆماری ئیسلامی یاسایەکی دیکتاتۆری و دژە مرۆڤانەی هەیە و بە نیگای ناعەداڵەتخۆازانە و دژە مرۆڤی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڕۆاندرێت و سیاسەتی کۆنتڕۆڵ کردنی شارۆمەندان دەگرێتە ئەستۆی خۆی و هە ست بە بەرپرسایەتی لەئاست رۆژهەڵاتی کورستان ناکات ، خەڵک بە هەژار و کۆێڵە بوونەوە دەهێڵێتەوە و وا دەکات بنەماڵەکان هەموو لە رکێڤی ئەودا بیرلە کێشەی ئابووری و ژیانی مان و نەمان بکەنەوە و کێشەی کۆمەڵایەتی و دەرونیان بۆ ساز دەکات کە ئەمە دەبێتە دۆاکەوتویی و یەکێک لە زەربەستەکانی دژ منداڵان و ژنان و بنامەڵەکان و کەس لەو نێوە هەست بە بەرپرسیاریەتی ناکات.

لێرەدا هەموو رۆژێک ژیان و بارۆدوخی ئەمنییەتی و یاسایی منداڵان و ژنان نالەبارتر دەبێت و دەیخاتە ڕکێڤی خۆیەوە و ژنان ومنداڵان هیچکات ئاسایش بەخۆیان نابینن و مەترسی و دڵە راوکێی  دەست درێژی و نالەباری کۆمەڵایەتیان لە سەرە و زۆر جارتووشی نەخۆشی دەرونی و ئازاری جەستەیی دەبنەوە.

منداڵانێک کە بنەماڵەکەیان توشی هەژاریو توش بوون بە مادە سڕکەرەکانن و نەخۆشی یاکێشەی دەرونی وکۆمەڵایەتیان هەیە، ناتۆانن منداڵەکانیان بە شێوەی پێویست ڕاهێنان وتەربیەت کەن  و بەرهەمیان بیێنن و بەخێوێیان بکەن و بیانپارێزن.

منداڵانی تەڵاق و بنامەڵەکانی توش بوو بە مادە هۆشبەرەکان و بنەماڵەکانی کە لەش فرۆشی دەکەن و منداڵانی کارو هتد. بەرهەمی ئەو بنەماڵانەن.

بە گوێرە راپۆرتەکانی منداڵانی کار و لەش فرۆشی و تووش بوو بە مادەهۆشبەرەکان لە بنامەڵەوخێزانی نەخۆشە دەرونێیەکانەوە لە ناو ماڵو کۆمەڵگا تووشی لێدان و ئەشکەنجەدەبن و بێ رێزی کردن پێیان بۆتە شتێکی باو لە کۆمەڵگا  و لە ژیانی رۆژانەیان و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە لایەخەڵک و بنەماڵەکانیان بچەوسێندرێنەوە و ئازاریان بدەن، کە کۆی ئەمانە دەبێتە کێشەی کۆمەڵایەتی ، و دەرونی و ئابوریەکانی باو لەناو کۆمەڵگا.

بنەماڵەی توندوتیژ وتایبەت باوک ساڵار و پیاو سالار بە ئاسانی منداڵان ئەشکەنجە و ئازار دەدەن و هیچ رێکخراوەیەک و سازمانێکی دەوڵەتی و غەیرە دوڵەتیش لە کۆماری ئیسلامی ئێران ماڤی بۆی نیە کە لەم بۆارەدا لێپرسینەوە و وتووێژ بکات. چونکە لە یاسا و دەستوری بنەرەتی ئیران رێگە پێدراوە و کۆمەڵگایەکی باوک سالار و پیاو سالار هیچ بەرپرسیاریەتێک ناخاتە ئەستۆی خۆی وبێ دەنگی هەڵدەبژێرێت.

سیستەمی قەزایی و بە نا عه داڵەتخۆازی ئیسلامی ئێران لەم بۆارەدا گرینگی نادا بە ماڤی منداڵانو ژنان و لەم بارۆدوخە هەستیارەدا و لە دادگای کۆماری ئێسلامی ڕا ماڤی حەزانەت و بە خێوکردنی منداڵان نادات بە دایکان و منداڵان وەکو کالایەکی بازرگانی سەیر دەکا و ماڤی دەداتە پیاو یانی باوک یا باپیریا مام.

کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان

%d bloggers like this: