بە پێ راپورتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان هاشم رۆستەمی یەکێک لە چالاکانی ناسراوی کرێکاری شاری سنە رۆژی شەمە 29 جۆزەردان لە کاتی ئێوارە لە لایەن هێزە ئێنتزامیەکان قۆڵ بەست کرا.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە ناوبروا کاتێک دەروا بۆ مزگەوت بۆ مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی زۆراوی جەلالی زیندانی سیاسی پێش لە ناو چوونی بۆ مزگەوتە کە لە لایەن سێ کەسی جڵ و بەرگ مەدنی دەستبەسەر دەکرێ و بۆ شۆێنی نادیار دەگۆازرێتەوە.
لە راپۆرتەکە باس دەکرێ کە هێزە ئێنتزامی و ئێتڵاعاتی کانی کۆماری ئێسلامی لە دەورو پشتی مزگەوتە کە مەراسیمەکیان لە ژێر چاۆدێری دا بووە و بەو شۆینانا سوراونەتەوە،کە ئەمە ئەرێنی ئەوە دەدا کە کەسانێک تر دەستبەسەر بکرێن کە تا ئیستا بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤ راپورت نەدراوە.
بە هۆی داخرانی زۆرینەی شیرکەت و کۆمپانیا و کارگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرینە کرێکارانی بێکار کراون و پارەی کاری خۆیان وەر نەگرتووە.
هێزە ئێنتزامی و ئێتڵاعاتیەکانی کۆماری ئێسلامی لە ئێعترازو بزوتنەوەی کرێکاری رۆژهەڵاتی کوردستان توقینە و لە هەموو کۆبونەوەیەکی کرێکاری و مەدەنی خەڵک پێش دەگرن و ئیجازەیان پێ نادەن و بەم پێیە روژانە چالاکانی کرێکاری و مەدنی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نادیار لە لایەن هێزە ئەمنیتەکان و ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەر و قۆڵ بەدست دەکرێن و بۆ شۆینی نادیار دەیانبەن بۆ لێپرسینەوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان


