ورمێ/ گوشاری لە ڕادەبەدەر لەسەر دوو هاوڵاتی زیندانی

KMMK:

محەممەد (عیسمەت) سەلەحشوور خاڵکی گوندی فەلەکان سەر بەورمێ و بێهرووز شاکری لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتیی حکوومەتی ئێرانەوە لە ورمێ لە چەندد قۆناغێکی کاتیدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و ئەشکەنجە کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ئامانج لەلێکۆڵینەۆە یەک لەدوای یەکەکانی ناوبراون هێنای گوشارە بۆ دان پێدانان لە هەمبەر یەکێکلە ئەندامانی کوژراوی سپای پاسداران لە پارێزگای ورمێ بەناوی حسێن بێریوان.
محەممەد سەلەحشوور پێشووتر لە ڕەشەمەی ۲۷۱۷ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە بەتۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبەدژبەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەسبەسەر وپاش مانگێک لێکۆڵینەوە له ئیدارەی ئیتلاعات ڕەوانەی زیندان کرا.
ناوبراو لە لایەن لقی سێی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ورمێ سەرەتا بە ۵ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و دواتریش لە لقی سێزدەی دادگای پێداچوونەوە هەر ئەو حوکمەی پشتڕاست کرایەۆە.
ناوبراو ۳۱ی خاکەلێووەی ئەمساڵ جارێکی تر گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماوەی ۱۵ ڕۆژ و لە کۆتا جاردا بۆ ماوەی ۷۰ ڕۆژ لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا و دوێنێ ۲۰ی گەلاوێژ گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ.

بەڵام شاکر بێهرووزی کە ساڵی ۲۷۱۳ ببوو بە ئەندامی یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەت و زستانی ڕابردوو بە وەرگرتنی ئەمان نامە گەڕابوویەوە ورمێ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە ۲۸ی ڕێبەندانی ۲۷۱۸ ی کوردی دەسبەسەر کرا.
ناوبراویش بۆ دانپێدانان لە مەڕ کوشتنی حسێن بێریوان کە خەرمانانی ۲۷۱۳ی کوردی لە گوندی دیزجی ناوچەی مەرگەوەر کوژرابوو چندین جار لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەی لەسەر جێبەجێ کراوە.

شیاوی باسە کە شاکر بێهرووزی هێشتا له گرتووخانەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرالە ورمێ دایە و لەهەبوونی مافی پێوەندی تلەفوونی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەرییە و لە دۆخێکی پڕ مەترسیدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان