جوانڕۆ/ هاووڵاتیەک دەسبەسەر کرا
kmmk
دووشەممە ۲٤ بەفرانبار ۱۳۹۷ هەتاوی هاووڵاتیەکی خەڵکی جوانڕۆ لە لایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکان رۆژی دووشەممە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاتی کۆماری ئیسلامی بێ لە دەست دابوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری جوانڕۆیان بەناوی ئەنوەر سەعیدی دەسبەسەر کرد.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ، ناوبراو لە کاتی دەست بەسەرکردنی لە لایان ئەو هێزانەوە لێدانێکی زۆری بەرکەوتووە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتیە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی دژ بە ئێرانی لێدراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


