سیاسەتەکانی حکوومەتی ئێران بووە هۆی زۆرترین ڕێژەی نەخوێندەواری لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان

KMMK:

پارێزگای لوڕستان لە بواری نەخوێندەوارییەوە لە نێوان ۶ پارێزگا یەکەمینە.
لەم پارێزگایە ۸۶ هەزار کەس لە تەمەنی ۱۰ بۆ ۴۹ ساڵ نەخوێندەوارن کە ڕێژەی ۸ لە سەتی هەموو پارێزگاکە لە خۆ دەگرێ، لە حاڵەتێکدا ناونجی خوێندەواری هەموو وڵات لە ئێران هاوتەرازی ۹۷٫۷ مەزندە کراوە.
سومەییە حەیدەری سەرۆکی پەروردە(سواد آموزی) دەوڵەتی ئێران لە ئیلام ڕایگەیاند: پارێزگای ئیلام بەئاماری ۹٤٫۷ لە سەت خوێندەوار لە توێژی تەمەنی ۱۰ بۆ ۴۹ ساڵ لە ناونجی گشتی ئێران خوارترە و لەم نێوەندە شاری دێلوڕان بە ڕێژەی ۳۲٫۹ لە سەد ٤ لە سەت خوارتر لە ڕێژەی گشتی وڵاتە.

لەم بارەوە پارێزگای کرماشان ـیش لە ساڵی ۲۷۱٦ی کوردی خاوەنی ۷۰ هەزار کەس نەخوێندەوار لە توێژی تەمەنی ۱۰بۆ ٤۹ ساڵ بووە کە بە پێی وتەی محەممەد ڕەزا بسامی بەڕێوەبەری پەروەردەی حکوومەت لە کرماشان، ئەگەری هەیە ئەم ڕێژەیە بە ۵٤ هەزار کەس گەیشتبێت.

هەرلەم ڕوانگەوە لە پارێزگای ســنەیش ۸۲ هەزار و ۲۵۰ کەس لە هەمان توێژی تەمەنیـدا نەخوێندەورن کە بە پێی ڕاگەیاندنی ڕەمەزان یووسفی جێگری پەروەردەی حکوومەتی ئێران لە سـنە؛ پارێزگای سـنە لە نێوان پارێزگاکانی ئێران لە ڕوانگەی ڕێژەی نەخوێندەوارییەوە بە ڕێژەی ۱۸٫۵ لە سەت لە پلەی یەکەمیندایە و ۲۶۵ هەزار و ۱۰۴ کەس لە ۶ ساڵ بۆ سەر لەم پارێزگایە بوونیان هەیە.

لە پارێزگای ورمێ ـیش ۱۹۴ هەزار کە لە حەشیمەتی ۱۰ بۆ ۴۹ ساڵی ئەم پارێزگایە نەخوێندەوارن کە ڕێژەی نەخوێندەواری ۹۰٫۷ لە سەت لە خۆ دەگرن و بە تەرزێکی جێی تێڕامان خوارتر لە ناونجی جوگرافینی هەنووکەی ئێرانە.

بە پێی ووتەی جێگری پەروەردەی دەوڵەت لە ورمێ؛ شــنۆ و چالدێران زۆرترین ڕێژەی نەخوێندەوری لەخۆ گرتووە.
ئەم ئامارانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی سیاسەتی هەڵاواردن و پەڕاوێز خستنی ئەم بەشەی کوردستان لە لایەن دەوڵەت و حکومەتی ئێرانەوەیە. لە حاڵێکدا لەم ساڵانەی دوایدا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دیاری کردنی ڕێژەی خوێندەواری کەسەکان بە ڕێژەی ناسینی ئەوان بەرانبەر بە فێربوونی کۆمپیۆتەر وقسە کردن بە زمانی دایکی وفێربوون بە زمانێکی بیانی ـیە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێشتا ئامارێکی بەرچاو لە خەڵکی کورد لەبن سێبەر و هەیمەنەی کۆماری ئیسلامی ئێران خوێندەواری خوێندنەوە و نووسینیان نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان