ئاگرێک لە سنوورى سێ گوندی هه‌ورامان کەوتووەتەوە و به‌و هۆیشه‌وه به‌سه‌دان دۆنم له پوش و پاوان و دارستانى سروشتى ناوچه‌که سوتاون، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە-ش دەڵێت: کۆنترۆڵکردنی ئاسان نییە.
بەپێ هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، له شه‌وى ڕابردوه‌وه ئاگرێک له سنورى گونده‌کانى باخه‌کۆن و گه‌چێنه و گوڵپ-ى سه‌ربه شاره‌دێى بیاره لە باشووری کوردستان کهوتووەتەوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کۆنترۆڵنەکراوە.
ملازم زانیار عومه‌ر، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگریى شارستانى هه‌ڵه‌بجه به ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە. هەتا پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ زیاتر له ٢٠٠دۆنم له پوش و پاوان و دارستانى سروشتیى ناوچه‌که سوتاون.
رۆژنیوز لەوبارە لە خەبەرێک دا دەنووسلت: سەبارەت بە هۆکاری کۆنترۆڵنکردنی ئاگرەکەش، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگریى شارستانى هه‌ڵه‌بجه، وتی: بەهۆی بوونی ڕەشەبا و سەختی ناوچەکە و بوونی مین و تەقەمەنی کاتی شه‌ڕى نێوان عێراق و ئێران، که ناوبه‌ناو ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یان ده‌بیسترێت و ئێمه‌ش نامانه‌وێت زیانى گیانییمان لێ بکه‌وێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


