ئەحمەد ئەمین پەنا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانەوە قۆلبەست کرا

KMMK:ئەمرۆ چوارشەممە ئەحمەد ئەمین پەنا بە تۆمەتی بەڕێوە بردنی رێورەسمی جەژنی نەورۆز و پڕوپاگەندە دژ بە حکومەتی ئێران سزای پێنج ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپێندرابوو و بە کەفالەتی ۱۵۰ ملیۆنی و بۆماوەی کاتی ئازاد کرابو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە قۆڵبەست کرا.

ئەحمەد ئەمین پەنا کە پێشتر لە دادگەی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە لەگەڵ ئەفشین و زوبەیر حوسەین پەناهی سزای پێنج ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپێندرابوو، ئەمڕۆ لە لایەن هێزەکانی ئێدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرا.ناوبراو‌ زاوا و خزمی رامین حوسەین پەناهیه.

قۆلبەست کردنی ئەحمەد ئەمین پەنا لەوانەیە بۆ بەسەر بردنی کاتی بەندیخانەکەی بێت.

جێگای ئاماژەیە کە دو رۆژ پێشتر قەراری هەشت ساڵ و نیو بەندیخانەی ئەفشین حسەین پەناهی چالاکی مەدەنی لە لایەن دادگەی پێداچونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە بۆ جاری دوهەم پەسەند کرایەوە. ئەم چالاکە مەدەنیە کە پێشینەی هاوکاری لەگەڵ رێکخراوە ژینگەیەکانی  هەیە، لە مانگی خەزەڵوەری ۱۳۹۶ی هەتاوی لە ژوری یەکی دادگەی شۆرش بە سەرپەرشتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی بەڕێوە بردنی ساڵیادی جەژنی نەورۆز و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیەکان سزای هەشت ساڵ و نیو بەندیخانەی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو لە ساڵی ۱۳۹۰ی هەتاوی بە هۆی بەدواداچونی دۆسیەی کوژرانی گوماناوی برای گەورەی بە ناوی ” ئەشرەف حوسەین پەناهی” بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژ بە حکومەت” سزای یەک ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپێندرا و پاش بە سەربردنی مەودای سزاکەی ئازاد کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان