KMMK:لە بڕواری سێ شەممە ۷ی خاکەلێوەی ئەمساڵ شارەوانی شاری سنە بە یارمەتی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە هێرش دەکەنە سەر دۆڵی “سەی حسەین” و ماڵی هاووڵاتیەک دەڕوخێنن.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،دۆڵی سەید حسەین گەڕەکێکی هەژار نشینی شاری سنەیە و بێ بەرین لە هەمو جۆرە خزمەتگوزارییەک وەک ئاو، کارەبا، تەلەفون ، گاز، ئەم شارۆمەندە کوردە لە بەر هەژاری ویستویە سەرپەنایەک بۆ بنەماڵەکەی بکاتەوە بەڵام ئەم هێزانە بە لۆدر هەڵدەکوتەنە سەریان و ماڵی ئەم کەسە دەڕوخێنن.
بە پێی وتەی سەرچاوەکە: ئەم بنەماڵەیە کەویستویانە پێش بگرن بە روخاندنی ماڵەکەیان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکەوە توندوتیژیان لەگەڵ دەکرێت و بە توندی لێیان دەدرێت و زۆربەی ئەندامانی بنەماڵەکە بە خەستی بریندار کراون.
لەناسناوی ئەم بەماڵەیە تا ئەم کاتە هیچ زانیاریەک بڵاو نەبوەتەوە،
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان