لە دوای زیاتر لە دوو دەیە بریندارانی کێمابارانی سەردەشت لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق هێشتا بەو دەردەوە دەناڵێنن

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، لە دوای ۳۰ ساڵ تێپەڕبوون لەکێمیاباران کردنی شاری سەردەشت لە ڕژهەڵاتی کوردستان کە لە شەڕی ئێران و عێراقدا لە لایەن حکومەتی بەعسی عێراقەوە ئەنجام درا ، هێشتا بەشێکی زۆر لەو خەڵکە لە گەڵ مەرگ بەربەرانکێ دەکەن و زۆربەی ئەوان لە دۆخێکی نالەباری ڕۆحی و جەستەیدان .

بەپێی ڕاپورتی بە دەست گەیشتوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، برینداری کیمیایی کورد “موحەمەد ئەحمەدزادە “خەڵکی ڕەشەهەرمێ  سەربەشارستانی سەردەشت کە خاوەنی ٦ منداڵە لە دوای تێپەڕبوونی ۳۰ ساڵ لەو ڕوداوە دڵتەزێنە کە جگەلە بریندار بوونی کیمییایی ، ناوبراو بە پارچە هاوەنیش بریندار بوە  و هێشتا ئەو پارچە هاوەنە لە جەستەیدا ماوەتەوە و هیچ ناوەندێکی حکومی پشتیبانی لێنەکردوە.

پێویستە وەبیری بێنینەوە کە حکومەتی کوماری ئیسلامی ئێران ، هەر چەند ساڵ جارێک کۆمەیسیونێکی یەک ڕۆژە بۆ پێداچوونەوە بە کێشەو گیرو گرفتەکانی چەندهەزار کەسی بریندارانی شیمیایی  بەڕێوە دەبات و کە لەو ماوە کورتەدا هیچ پێداچونەوە و پێڕاگەیشتنێکی  تایبەتی بەڕێوە ناچێت و بریندارانی شیمیایی بەهێمنی سێبەری مەرگ دەورەی داون .

لە شاری سەردەشت دا  کلینکی تایبەتی بۆ دەرمان کردنی بریندارانی کیمیایی بوونی نییە و برینداران سەڕەڕای مەسرەفێکی زۆ ناچارن بۆ چارەسەری  ڕوو لە شارەگەورەکانی دەرەوی کوردستان بکەن .

برینداری کیمیایی جگەلەوەی لە گەڵ  دەرکەوتەی جەستەیی و ڕۆحییدا بەرەوڕووییە ، توانای کارکردنیشی وەک مرۆڤێکی تەندروست نییە و  لە هەر بوارێکەوە دەکەوێتە ژێر گوشار و جگە لەوەش پشت گوێ خستنی بەرپرسانی حکومی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناسینی بریندارانی شیمیایی و پێڕاگەیشتن بە کێشەو گرفتەکانیان ، دەردەکەی دوو قات کردۆتەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان