هەڕەشەی کوشتنی شاعرێکی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

KMMK: شاعیری کورد بە ناوی “حسین باقری ” ناسراو بە “ژاکان باران” تەمەن ۳٦ ساڵان ودانیشتوی شاری مەلەک شاـ ی سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە رێگای ناردنی نامەیەک هەڕەشەی کوشتنی لێ کرا.

بە وتەی “ئاسۆی رۆژهەڵات” ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگای ناردنی نامە ناوبراوی بە بشێونکەی ئەمنیەتی وڵات ناو بردووە و هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە. لەم نامەیەدا هاتووە: گەر وە بیرهێنانەوەکانی ئێمە بۆ تۆ و بنەماڵەت کارساز نەبێت و تۆ چاکسازی لە خۆتدا نەکەیت ئێمە دەبێت بە شێوازێکی تر هەڵسوکەوت بکەین و بە دڵنیایەوە بۆ تۆ زۆر بە گرانی تەواو دەبێت، بیرێک لە دایکی نەخۆشت بکەوە، بیر بکەرەوە پاش لە ناوچونی تۆ حاڵی چی دەبێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان