حوکمی ئێعدامی شۆڕش مروەتی جێبەجێ کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی شۆڕش مروەتی کەبە بۆنەی کوشتنی بە ئەنقەست لە ساڵی ٢٧٠٨ی کوردی دەستبەسەر کرابوو، لە ڕووداوی ڕاپەڕینی ناوخۆی زیندانی حکوومەت لە سەقز لەگەڵ چەندد کەسی دیکە توانیبوویان لە زیندان هەڵبێن سەرلە نوێ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کران و لەلایەن لێپرسەردانی دڵڕەقی کۆماری ئیسلامییەوە بەهۆڤانەترین تەرز ئەشکەنجە کرا و دۆسیەیەکی نوێیشی بۆ نرایەوە، سەرڕای ڕەزامەندی بنەماڵەی کەسی کوژراو ئەوڕۆ ٣١ی گەلاوێژ حوکمی ئێعدامی شۆڕش مروەتی لە زیندانی ناوەندی ئێران لە سنە جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە کە هێشتا ئێعدامی ناوبراو لەلایەن تۆڕە هەواڵگریەکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *