رفاندنی سێ هاووڵاتی له دیواندەرە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٩ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناسنامەی، نیما مورادی، ئەشکان فەرەجوڵڵایی و سینا(نازناوی نادیاره)، لە لایەن ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێرانەوە لە دیواندەرە، ڕفێندران.

جێی ئاماژەیه، هەر سێ هاووڵاتییەکە لە کاتی تێپەڕین بە شەقامی ١٦ مەتری نێوان مەلەوانگەی ئۆلەمپیک و پارکی میللەت، لە پڕا و بەبێ هیچ حوکمێکی دادگا، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە لەو شاره، ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتەکان و شوێنی راگرتنی رفێندراوەکان، لە بەردەست نیه.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *