کارنامە(ئەنجام)ی حکومەتی ئێران: هەبوونی ۲۱هەزار تووشبوی مادە هۆشبەرەکان لەپارێزگای ســـــنە

KMMK: بەرپرسی گشتی کۆمەڵایەتی پارێزگاری ئێران لە پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە: نێزیک بە ۲۱هەزار کەس لەم پارێزگایە تووشبووی ماددەی هۆشبەرن کە ۶لەسەتی ئەو ڕێژەیە لەژنان پێک هاتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە حکوومەتی ئێران هیچ چەشنە هەوڵێک  بۆ بنەبڕکردنی بەرهەمهێنان، بڵاوکردنەوە وفرۆشی مادە سڕکەرەکانی لەکوردستان نەداوە ودامەزراوە حکوومییەکانی وەکوو سپای پاسدارانی ئێران بۆخۆیان ڕۆڵیان هەیە لە بەرهەمهێنان وفرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان.
هەرلەم پێوەندییەدا، بەڕێوەبەری شۆڕای هاوئاهەنگی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مادە سڕکەرەکانی حکوومەتی ئێران لەپارێزگای سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕینی گۆڕانی بەکارهێنانی مادووەی هۆشبەری پارێزگا وتی:زۆرترین مادەی سڕکەر کە بەکاری دێنن لەسنە تریاک وبەرزترین بەکار هێنراو تایبەت بە ماددەی هۆشبەری بەناو “گوڵ”ە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە: ناوبەری تەمەنی بەکارهێنان لەئێران ۲۱و لەپارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۲۴ ســاڵە.
کۆماری ئیسلامی بە ڕوانینی ئەمنییەتی و هەڵاواردنەوە هەوڵی تووشکردنی کۆمەڵگای کوردستانە بە مادە هۆشبەرەکان.
بێکاری، هەژاری،بەربەست وقەدەغەکانی حکوومی و…لەو هۆکارانەن هاوتەریبی پلانەکانی حکوومەت بۆ پیس وتووشکردنی کۆمەڵگا بەهەڵکشانی ڕێژەی بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان