بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەمە رێکەوتی 18رەزبەر ژمارێکی بەرچاو لە دەست فرۆشانی شەقامی نەوبەهاری کرماشان بەهۆی گوشار و رێگری هێزەکانی شارەوانی کە رێگری لە کەسابەتیان لێ دەکرێ،ئەمرۆ لە بەردەم بینای شۆرای شاری کرماشان کۆبونەوەو بە نوسراوێک داوایان لە ئەندامانی شۆرای شار کرد کە رێگەچارێکیان بۆ بدۆزنەوە و رێگرییان لێ نەکرێت بۆ کارکردنیان.
دەستفرۆشەکان رایان گەیاند کە ئێواری ئەمرۆ بۆگەیاندنی دەنگی نارەزایەتی خۆیان لەبەردەم بینای سەرەکی شۆرایشاری کرماشان لە شەقامی شەهناز کۆبونەوێکی جەماوەری رێک دەخەن.
شایانی باسە کە خاوەنی پاساژی پلازای کرماشان کە دەستو پێوەندی شارەوانییە لە پشتی ئەم کردەوەی شارەوانییە.
جێگای ئاماژەیە کە پارێزگای کرماشان یەکێک لە پارێزگانی ئێرانە کە زۆرترین رێژەی بێکاری تێدایە و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش هیچ پرۆژەو پلانێکیان بۆ بوژانەوەی ئابوری ئەو پارێزگایە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان