شنۆ؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، سەمەد شابوویی هاوڵاتی ٣٨ساڵ تەمەنی خەڵکی شاهوانە سەربە شاری شنۆ پاش بانگهێشتی بۆ ئیداروی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ چارەنووسی منداڵەکەیان بێ ئەنجام ماوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان لە وڵامدانەوەی ڕوون خۆدەبوێرن.

شیاوی باسە، سیامەند شابوویی برای سەمەد شابوویی لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٠ی ٢٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە تیرۆر کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *