لاوێک خەڵکی شاری شنۆ دەستبەسەر کرا


ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە، سێشەممە۳۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سینگان-ی سەر بە شاری شنۆ بە ناوی مۆبین دەهار تەمەن ۲۰ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە ناوبراو بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *