کرێکارێکی سەقزی کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا

هاووڵاتیێکی کوردی خەڵکی سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە دانیشتووی کۆڵانی قۆحی سەقزە، لە تاخی ژێرینی ماڵەکەی دا خۆیی دەکووژێ و کۆتایی بە ژیانی خۆیی دێنێت.

بە پێی گوزارشێک کە گەیشتۆتە دەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمرۆ ۲ ئاپریلی ۲۰۱٦ ، دانیشتوانی گەرەکی قوخی سەقز  ئاگادار دەبن کە کرێکارێکی هاوگەرەکیان بە ناوی(ع) لە تاخی ژێرینی ماڵیداخۆیی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.

دوایی ئاگادار بوونیان زوو ناوەندی فریاکەوتن ئاگادار دەکەن و داوایی یارمەتیان دەکەن، ناوەندی فریاکەوتن زوو خۆیی دەگەیێنێتە شوێنی روداوەکە و هەوڵەکانی خۆیی دەست پێ دەکا، بەڵام دەبینن کە ناوبراو لە ژیاندا نەماوە، بۆیە دوایی ئەرکە سەرەتاییەکان، جەنازەکە راگوێزی نەخۆشخانەی خۆمێنی لە شارەکە دەکەن.

جێی ئاماژەیە کە بە پێی ئەو ئامار و ئەسنادانەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆیی کردوونەوە، رێژەی خۆکووشتن هەر رۆژ رووی لە زۆر بوونە.

نەبوونی دەرفەتی کار، مادە هۆشبەرەکان، کێشەی کۆمەڵایەتی و هتد، هۆکارگەلێکن کە لە چوونەسەرەوەی رێژەی خۆکوشتن رۆڵی بەرچاو دەگێرن.

کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ پلانێکی ئاوەدان کردنەوە و ساز کردنی دەرفەتی کاری نیە و هیچ هەوڵێک لەم بارەوە نادات.

مادە هۆشبەرەکان و گیرۆدە بوون پێیان یەکێ لە گرینگترین هۆکاری چوونە یەری رێژەی خۆکووشتنەکانە، بە پێی لێکۆڵینەوەکان و ئەو بەڵگانەی هەن و گەیشتونەتە دەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوەندە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، خۆیان دەستیان هەیە لە بەرەم هێنان و بڵاو کردنەوەی مادە هۆشبەرەکان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

20160402