بێریڤان یوسف زێن ئەندامی مانگی سور لە باشووری کوردستان دەسبەسەر کراوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی باشووری کوردستان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ماوەی ١٠ رۆژە بێریڤان یوسف زێنی دەست بەسەر کردوە و ئێستا لە گرتوخانەیە.
بێریڤان یوسف زێن ئەندامی مانگی سوری کوردی و لەو رێکخراوە خزمەت گوزاریە مرۆڤیە لە رۆژئاوایی کوردستان کار دەکات .
ناوبراو ماوەی ساڵێکە هەوڵی خزمەت گوزاری و یارمەتی خەڵک دەدات لە رۆژئاوایی کوردستان.
بێریڤان یوسف زێن هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانیە و نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمانیایە و لەو ماوەیەدا بە هۆیی کار و چالاکیەکانی لە باشوور و رۆژئاوایی کوردستانە. دەزگای ئاسایشی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان ناوبراویی بە تۆمەتی هاتوچۆیی بێ مۆڵەت بۆ رۆژئاوایی کوردستان دەست بەسەر کردوە.
بێریڤان ، بەشێوەیەکی فەرمی هاریکاری پەرلەمانتارانی ئەلمانی لە پارتی چەپ ‘دي لينكەیە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا دەکات لە حکومەتی باشووری کوردستان و بە تایبەت لە لایەنە پێوەندیدارەکان، بێریڤان یوسف زێن بە زووترین کات ئازاد بکەن.
ئەو بریارە و دەست بەیەر کردنی ناوبراو، پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤ و مافی کەسانە کە بتوانن ئازادانە هاتوچۆ بکەن، بە تایبەت کە ناوبراو کوردە و کاری خزمەتگوزاری مرۆڤی لە کوردستان ئەنجام دەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان