ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، “هەستیحوسێنپەناهی”، قوتابی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی شاری دێوەڵان، کە لە کاتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیی دا بە هۆی لێدانی باتووم لەسەری لە لایان هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ ماوەی پێنج مانگ و نیو کەوتە بێهۆشی، و لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دا بوو دوێنێ لە سەر ئیزنی دکتۆرەکان نەخۆشخانەی بەجێ هێشت.
به پێی ئه م ڕاپۆرته هه سته حسێن په ناهی توانای ڕۆیشتن و جوڵاندنی قۆڵ و قاچی نییه و ناچاره لەکورسی تایبەت(ویلچێر) کەڵک وەرگرێت.
ع. ر


