گیان لە دەست دانی منداڵێکی بنار خراپ /بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی بێهزیستی

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ منداڵێک بە هۆی کەمتەرخەمی دەزگای بێهزیستی وخاوەنداریەتی خراپەوە «بد سرپرست» گیانی لە دەست داوە.

عەلی ئەکبەری بەرپرسی خێرخوازانی خوێندکاری زانکۆ «ئیمام عەلی» لە شاری کرماشان لە کۆبونەوەی کۆمەڵانی چالاکی ئەم پارێزگایە لەگەڵ ئەندامانی کاربەدەست ومەرجەعی نەتەوایەتی منداڵان که‌ لە رۆژی یەک شەممە بەڕێوە چوو، هەواڵی گیان لەدەست دانی منداڵێک بە هۆی بنار خراپ «بد سرپرست» وکەمتەرخەمی دەزگای بێهزیستی راگەیاندووە.

هەروەها دوپاتی کردوەتەوە، لە دواین رۆژەکانی مانگی رەشەمەی ساڵی رابردوو بە نوسینگەی کاروباری کۆمەڵایەتی قایم مقامیەتی کرماشانمان راگەیاندووە کە ۱۰ منداڵ مەترسی گیانییان لەسەرە و داوامان کردووە لەم مەوزوعەدا دەست پێشخەربن، بەڵام پاش بەدواچونەکاندا بۆمان دەرکەوت که داواکاریەکانمان نەگەیشتونەتە دەزگای بێهزیستی پارێزگای کرماشان.

لە نێو ئەم منداڵانەدا یەک منداڵ هەبو کە بنه‌ماڵه‌که‌ی گیرودەی مادەی هۆشبەری شیشە بون ودایکی منداڵەکە چەند جار وتویە کە ویستویە سەری منداڵەکەی ببڕێت ورۆژانە یەک ژەم خواردنیان داوەتە منداڵەکە.

ناوبراو جەختی کردوەتەوە، بەرپرسی دەزگای بێهزیستی ئه‌و شاره‌ بە هۆی کەمتەرخەمیه‌وه‌ ئەو نوسراوەی ئێمە دەباتەوە بۆ ماڵەوە و لەبیری دەچێت کە بەدواداچونی بۆ بکات و بەداخەوە سێ رۆژ پێش لە ساڵی ۹۶ی هه‌تاوی، ئەم منداڵە لە کاتێکدا بە دوای دایکیدا رۆیشتووە وانتێک خۆی پیا دەکێشێت وگیانی لەدەست دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان