KMMK:
هه‌ینی ١٨ی گه‌لاوێژی ٢٧١٩ی كوردی سیروس عه‌باسی چالاكی سیاسی كه خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران بو ده‌ست به‌سه‌ر كرا.
به پێی راپۆرته‌كه: هێزه ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندین جار هێرشیان كردبووه سه‌ر ماڵی ناوبراو و هه‌وڵیان دابوو به بێ به‌ده‌سته‌وه بوونی ئیزنی یاسایی ناوبراو ده‌ست به‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌م هه‌وڵه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئێران خۆڕاگری بنه‌ماڵه و جیرانه‌كانی ئه‌م چالاكه سیاسیه دێوڵانی لێ كه‌وتبوه‌وه و ئه‌م هێزه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌رگای ماڵی ناوبراو بشكێنن و به زۆر بڕۆنه ناو ماڵی ناوبراو و دراوسێكانی به‌ڕێز عه‌باسی به‌رگری له‌م هه‌وڵه ده‌كه‌ن.
له ئاكامدا هێزه ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ملكه‌چ ده‌بن ئیزنی ده‌ست به‌سه‌ر كردنی ناوبراو له بڕیار ده‌ری گشتی كۆماری ئیسلامی له دێولان وه‌ر بگرن و ناوبراو ده‌ست به‌سه‌ر بكه‌ن.
سیروس عه‌باسی له راگه‌یاندنێكی تۆمار كراودا به ره‌خنه‌گرتن له بارودۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشونه‌وه‌ی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی كردبو.
ده‌ست به‌سه‌ر كردنی ئه‌م چالاكه سیاسیه له لایه‌ن كۆماری ئێسلامی ئێرانه‌وه روون كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر بارودۆخی خنكێنه‌ری زوڵ به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان