دیاری کردنی بارمتەی ۸۰ملوێن تمەنی بۆئازادی کاتی”منارە مەلاوەیسە “هاوڵاتی کورد

 بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ دوابەدوای بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لەباشووری کوردستان ودەربڕینی جێژن وشایی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لەشاری سەقز،بەکەڵک وەرگرتن لەو فێلمانەی هەڵگیرابوون دەستیان دایە ناسیاندنی ئەو کەسانەی ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو لەجێژ وشاییەکاندا.
هەرلەم پێوەندییەدا ڕایەدارانی ئەمنییەتی وئیتلاعاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەقز کچێکی کورد بەناونیشانی “منارە مەلاوەیسە”یان دەسبەسەرکرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە؛ناوبراو بۆماوەیەک لە ناوەندی هەواڵەکان(ئیتلاعات)ی کۆماری ئیسلامی لەشاری سەقز ڕادەگیرێت وپاشانڕاگوێزی بیندانی ناوەندی ئەم شارە دەکرێت.
دادگای شۆڕشی شاری سەقز،بۆ ئازادی کاتی ئەم هاوڵاتییە کوردەتا کاتی بڕێوەچوونی دادگایی بارمتەی ۸۰ملوێن تمەنی دیاری کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان