بە پێی گوزارشی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بۆ چەند ساڵێک دەبێت ، گۆلی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەنگی ئاوەکەی گۆڕاوە و ڕەنگێکی مەیلەو هاڵی هەیە .
لە هۆکارەسەرەکییەکانی ئەم گۆڕانە وردیلەکان و قەوزەی لەڕادەبەدەری گۆلی ورمێیە. سەردەمانێک ئەم گۆلەگەورەیە دوویەمین گۆل و ئاوی سوێری جیهان بوو .
کەم ئاوی ئەو چۆمانەی دەڕژێنە زەریاچەکەوە بە هۆی کەڵک لێوەرگرتنی زۆر و نەبوونی پلانی تۆکمە لە لایەن کاربەدەستانی ئەو بوارە و نەبوونی پارێزگاری و سیاسەتێکی دروستی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە هۆکارگەلی وەردەهەنگاوی بەرەو لەگۆڕنانی گۆلی ورمێیە .
لە ساڵی ۱۳٨۷ هەتاوییدا و بە پێی ئاماری سازمان ئاو و ئاوەڕۆی شاری ورمێی و دەورووبەری، گۆلی ورمێ ۱٨۲۲٤ چاڵاو بوونی بوە کە زیاتر لە ٦۱٤ ملیون لیتر سێجا ئاو لەو چاڵاوانە هەڵگۆزراون ، ئەو ئامارانە بێگومان تابە ئەمڕۆ لە هەڵکشاندان .
پڕۆژە گەورەی ئاوەدان کردنەوە و دروست کردنی پردی نێوان ورمێ ــ تەورێز ڕەوتی وشک بوونی گۆلی ورمێی زیادترکرد کە بوە هۆی ئەوەی هات و چۆی ئاو لەو دوو بەرەدا ڕابوەستێ .
لە ئەگەری وشک بوونی گۆلی ورمێ ڕووبەرێکی ۳۰۰هەزار هێکتار بیاوان لە دەورووبەر گۆلی ورمێ چێ دەبێت کە مەترسی جدین بۆ دانیشتووانی ناوچەکە .
گۆڕینی هەوای کوێستانی بە گەرمێن کردن و وردیلەی سوێر خەسارێکی قەربوو نەبوو بەدوای خۆێیدا دێنێ کە دەبێتەهۆی کۆچبەربوونی ۱٤ملیون کەس لە دانیشتووانی ناوچەکە.
تاوەکو ئێستا ٥۰ گوندی نزیک بەم زەریاچەیە چۆڵ کراوە .
زۆربەی کانیاوەکان سوێر بوون و ئاوەکەیان ناخورێتەوە و ۲۰٤ هەزار هێکتار لە زەویەکشت وکاڵییەکان مەترسی بە باهێربوونەوەیان هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆئازادی کاتی ژنەچالاکی سەقزی داوای تاپۆی ۱۲۰ ملوێن تمەنی دەکات
- دەسبەسەرکراوانی شای و خۆشی / گواستنەوەی چالاکی مەریوانی بۆ بەندیخانەی سنە