ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، دانیشتنی دادگایی کردنی ساڵح نیکبەخت پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بەڕێوە دەچێت.
ئەم دانیشتنە بەسەرۆکایەتی دادوەر موقەیسە بەڕێوە دەچێ و ساڵح نیکبەخت بەبۆنەی تۆمەتگەلی پڕوپاگەندا دژی دەسەڵات لەڕێی ناڕەزایی نیشاندان بە ڕاوبۆچوونی کۆمسیۆنی پزیشکی سەبارە بە مردنی ژینا ئەمینئ و وتووێژ لە ڕاگەیاندنەکانی بیانی بەرگری لەخۆی دەکات.
ق.ش


