kmmk:
سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ ، زیندانییەکی کورد بەناوی ” نورەدین سەلامی” خەڵکی قوروە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش تێپەڕاندنی ٤ ساڵ و ۷ مانگ زیندانی ئێعدام کــرا.
بەگوێرەی هەواڵەکان؛ نورەدین سەلامی خێزاندارە و بۆ تێپەڕاندنی بژێوی ژیانی ،لەگەڵ هاوژینەکەی کۆچبەری شاری زەنجان ببوون و لەوێ سەرقاڵی کاری نانەوایی بووە.
ناوبراو لە ساڵی ۱۳۹۳ بەتۆمەتی کوشتن بە ئەنقەستی “ح.ن” خەڵکی زەنجان لەسەر کێشەی ماڵی، لەلایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە لەشاری زەنجان ،دەسبەسەر و ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.
شیاوی باسە کە بنەماڵەی ناوبراو دەیان جار بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لە بنەماڵەی کوژراو سەردانی زەنجان یان کردووە، بەڵام نەیانتوانی ڕەزامەندی وەربگرن.
پاش تێپەڕاندنی پتر لە ۴ ساڵ زیندان ،سەرلەبەیانی ڕۆژی ۱۲ی ڕەشەمە حوکمی ئێعدامی ناوبراو لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتەوە جێبەجێ کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan


