kmmk:
ڕۆژی پێنج شەممە ۱۶ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، وەرزێڕانی چەوەندەرکاری شــنۆ و نەغەدە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم بینای ئیدارەی کومپانیای قەند گردبوونەوەی ناڕەزاییان پێک هێنا و خوازیاری جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان بوون.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم گردبوونەوەیە بوو بە تێهڵچوون و توند وتیژی و حسێنی (بەرپرسی ماڵی ئەم کومپانیایە ) لەگەڵ وەرزێڕانی ناڕازی تێکهەڵچوونی ساز کرد.
شیاوی بیرهێنانەوەیە کە لە ڕۆژی سێ شەممە ۱۴ی ڕەشەممەی ۹۷ ئەم گردبوونەوەیه دەستی پێکردووە و تا گەیشتن بە ویستەکانیان درێژەی هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan


