بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆمی باشووری کوردستان، کەلەودا خەڵک لەدەنگی یاسایی ودیمۆکڕاتیکی خۆی بەمەبەستی دیاری کردنی چارەی خۆنووسین کەکیان وەرگرت،ترس ودژکردەوەی قورسی کۆماری ئیسلامی ئێرا وتورکــــیای لێکەوتەوە،تائاستێکە هەردوو دەوڵەت ڕێڕەوە سنوورییەکانیان داخستو مانۆڕی چەکداریان جێبەجێ کرد.
هەردوو دەسەڵات بە جەختی سەرلەنوێی خۆیان لەسەر سەرکوتکاری ، داپڵۆسین ودژایەتی لەگەڵ نەتەوەکان، لەهەوڵی ئەوەدان بەهەڕەشە لەحکوومەت وخەڵکی باشووری کوردستان ڕێگری لەدەسڕاگەیشتنی کۆمەڵگای ئەم بەشە لەکوردستان بەمافەکانیان بکەن.
ئەمە لەکاتێکدا بوو کەهەردوو حکوومەتی ئێران وتورکیا بەکەڵک وەرگرتن لەزۆرەملێ،هێزی داپڵۆسێنەر وهێزی چەکداری ڕۆژهەڵات وباکووری کوردستانیان داگیرکردووە وڕۆژانە وبەردەوام پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەکەنوجینایەتی جۆراوجۆر وگران دژ بەنەتەوەی کوردجێبەجێ دەکەن.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی نیشان دانی خۆشحاڵی وجەخت لەسەر چارەنووسی هاوبەشیان لەگە هاوڕەگەز وهاوچەشنی خۆیان لەباشووری کوردستان ڕژانە سەرشەقامەکان و وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی، خوازیاری مافەکانیان بوون،کەڕووبەڕووی هەڕەشە و ترساندنی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونەوە وهەروها هاوکات لەگەڵ ڕیفڕاندۆم ،دەوڵەتی تورکیا هێرشێکی چەکداری دژبە خەڵکی لیجە و…لەباکووری کوردستان جێبەبجێ دەکرد.
هەنووکە دەیان کەس لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر و لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندان.ـ