گردبوونەوەی پەرستارانی یارمەتیدەر لەزانکۆکانی زانستی پزیشکی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێکەوتی ۱۵ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی پەرستارانی یارمەتیدەری زانکۆکانی زانستی پزیشکی پارێزگاکانی” لوڕستان،ســـنە،ورمێ ،کرماشان”لەناڕەزایەتی دژبەوەی تائێستە دایان نەمەرزاندوون لە نەخۆشخانە وناوەندە دەرمانییە حکوومی وناحکوومییەکان لەبەردەرکی ئەم زانکۆیانە گردبوونەوەیان پێک هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، وەزارەتی بێهداشتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێدانی بەڵێنی ئەوەی کە دە هەزارکەس دەمەرزێنین، لەهەر کەسەو ۳ملوێن و۶۰۰هەزارتمەن پارەی وەرگرتبوو بەڵام هەنووکە نەتەنیا هیچ دامەزراندنێک لەئارادا نییە تەنانەت دیاری کردنی ئەرکەکانیشیان وەکوو پەرستارستاری یارمەتیدەر دیاری کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان