ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی حامید فەرەجپوور ٣٨ساڵ خەڵکی گوندی دەرەزیارەت خواروو سەربە شاری سەقز بەبۆنەی قووڵی برینەکەی کە بەبۆنەی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە گیانی بەختکرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو سێشەممە ١٤ی خەرمانان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ کرایە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی بانە ڕاگوازرا.
ق.ش


