بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، لەوەڕگە ودارستانەکانی کۆساڵان لەناوچەی مەریوان لەدوێنێوە کەوتۆتە بەر ئاگرێکی بەتەوژم ولەپسان نەهاتوو وخەریکە هەموو ئەو دارستان وژینگەیە دەخنکێنێ .
بەگوێرەی هەواڵەکەخەڵکی ناچەکە زیاتر لە۲٤کاتژمێرە بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە لەهەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن وبەڵام بەپێی بەرفراوانی وهەڵچوونی کڵپەی ئاگرەکە لەقەوەی نەهاتوون وداوای یارمەتی لەهەموو خەڵک دەکەن کەبەیارمەتی سرووشتی وڵاتەکەیانەوە بچن .
بەگوێرەی هەواڵەکە هیچ کام لەدام ودەزاحکوومییە پێوەندی دارەکان لێی بەخاوەن دەرنەکەوتوون ویارمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان نەداوە.
جێگەی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو ساڵێک پاش هاتنی وەرزی گەرما و ووشکبوونەوەی گژوگیا بەپلان ومەبەستی دیاریکراوی خۆی لەڕێی دەست وپێوەندی هێزه ئەمنییەکانییەوە ئاگر لەلێڕەوار ودارستانەکانی کوردستان بەردەدات ودەیهەوێ سرووشتی ڕازاوای کوردستان بکات بە بیابان وچۆڵگە وبنکە وبارەگای سەربازی لەشوێنەکەی دابمەزرێنێ وخەڵک گوندەکان چۆڵ بکەن و ڕوو لەشارەکان یان شارەکانی ناوەند بکەن بۆبژێوی ژیان وئەویش بەدڵخوازی خۆی ئامانجە قیزەونەکانی بەدی بێنێ وهەموو سەرچاوە سرووشتییەکانی کوردستان تاڵان بکات وکەلێنێکی گەورە لەناوبەری گەل وئیکۆلۆژی بێنێتە ئاراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


