تەقینەوەی مین/گەنجێکی ۱۷ ساڵان لە بۆکان بەتوندی بریندار دەکات

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئێوارەی ڕۆژی ۲٤ی خەزەڵوەری ۹٥ هەتاوی تەقینەوەی مین لە گوندی سەرای بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لاوێکی کورد کە خەریکی کشت وکاڵ بوە بە توندی بریندار دەبێت و هەناردەی نەخۆشخانە دەکرێت.

ئەو گەنجە ۱۷ ساڵانە هەردوو دەست و چاوێکی بە توندی بریندار بوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بریندار بونی چاوی لە ئاستێکدایە ئەگەری دەرهێنانی چاو و بڕینەوەی هەردوو دەستەکەی لە مەچکیدایە لە ئارادایە.

سنوورەکانی ناوبەین ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان لە دوای تەواو بونی شەڕی ئێران و عێراقەوە مینە چێنراوەکان هێشتا بەهۆی هەڵنەگرتنەوەی ڕێک و پێک و ئەساسیەوە لە لایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، زۆرجار تەقینەوەی مین و کوژران وبریندار بونی هاووڵاتیانمان بەرگوێ و دیدە دەکەوێت.

شارستانی بۆکان ناوچەێیکە کە زەویەکشت و کاڵییەکانی مین ڕێژ نەکراوە و بەتەنیا لە مقەڕە سەربازی و پایەگا کۆنەکاندا کە زۆرتر چۆڵ کراوە و بە قەرار مینەکانیشی هەڵگیراوەتەوە، بەڵام ئەم خاوێن کردنەوانە بە شێوەێیکی ڕێک و پێک و ئەساسی ئەنجام نەدراوە هەر بۆیە ئەم ڕووداوانە چەند پاتە دەبنەوە.

پێویستە وەبیری بێنینەوە کە لە حەوتوی ڕابردوودا لە ناوچە سنووریەکانی شاری مەریواندا بەهۆی تەقینەوەی مین لانی کەم چوار هاووڵاتی کورد «پێیان» لە دەست داوە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا مەترسی تەقینەوەی مین لە زیاتر لە ۷٦۰ هەزار هێکتار لە زەویە کشت و کاڵییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئارادایە و هێشتا هەڵمەتێکی کارا بۆ خاوێنکردنەوەی ئەم ناوچانە لە ئارادا نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان